چەندین ھاووڵاتی لە حەویجەوە گەیشتنە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی پێشمەرگە
K24 - كەركووك
پەیامنێری كوردستان24 لە سنووری گوندی مەلا عەبدوڵڵا لە كەركووك رایگەیاند: "لەگەڵ دەست پێكردنی شەڕی حەویجە، ژمارەیەكی زۆر لە ھاووڵاتیان ئاوارە بوونە و روویان كردووەتە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی پێشمەرگە".
ژنێك كە لە حەویجە لە ژێر دەسەڵاتی داعش ھەڵاتووە بۆ كوردستان24 دواو گوتی: "ئێمە لە ترسی داعش رامانگرتووە، چونكە داعشمان دەبینی چۆن خەڵكی دەكوشت، داعش وەك وەحشە و دەست لە كەس ناپارێزێ".
ھەروەھا ئاوارەكان سوپاسی ھێزی پێشمەرگەیان كرد بە ھاوكاریان كردون و پێشوازیان لێكردون.