ئه‌گوێرۆ دوای 2 رۆژ له رووداوه‌كه‌ی، له خێزانه گۆرانیبێژه‌كه‌ی جیابووه‌وه
دوای تێپه‌ڕبوونی 2 رۆژ، به‌سه‌ر رووداوی هاتووچۆی، ئه‌مڕۆ سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ و كارینا تاجیدای هاوژینی له‌یه‌كتر جیابووه‌وه و هۆكاره‌كه‌شی ئاشكرا كرا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 1 ئۆكتۆبه‌ری 2017، پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا ئاشكرای كردووه كه هۆكاری جیابوونه‌وه‌ی كارینا له ئه‌گوێرۆ به‌هۆی ئاماده‌بوونی ئه‌و یاریزانه‌بووه له ئاهه‌نگێك له هۆڵه‌ندا كه تێیدا له نێوان چه‌ندان خانمه نماییشكار و كچه دیزاینه‌ر بینراوه و دواتر له گه‌ڕانه‌وه‌ش تووشی رووداوی هاتووچۆ بووه.
سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ پێشتر له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ی دیێگۆ ماڕادۆنا هاوسه‌رگیری كرد، سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی منداڵێك، به‌ڵام له‌یه‌كتر جیابوونه‌وه، 4 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌گوێرۆی ته‌مه‌ن 29 ساڵ په‌یوه‌ندی سۆزداری له‌گه‌ڵ كارینای ته‌مه‌ن 31 ساڵ دروست كرد، به‌ڵام له‌م هاوژینه‌شی جیابووه‌وه.
ئەگوێرۆ 2 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر لە کۆنسێرتێکی گۆرانیبێژێکی کۆڵۆمبی لە ئامستەردامی پایتەختی هۆڵەندا ئاماده‌بوو، لە کاتی گەڕانەوەی بۆ فڕۆکەخانە تووشی رووداوێکی هاتوچۆی سەخت بوو، دوو پەراسووی شکاوە و لە مردن نزیکبووە..