به ڤیدیۆ.. كریستیانۆ یه‌ك هه‌نگاوی ماوه بۆ ئه‌وه‌ی ریكۆردێكی مێژوویی تۆمار بكات
كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی ریال مه‌درید له گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی به‌رامبه‌ر ئیسپانیۆل ریكۆردێكی تۆمار كرد.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 1 ئۆكۆتبه‌ری 2017، كریستیانۆ رۆناڵدۆ له نێو یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ به‌رامبه‌ر ئیسپانیۆلی كه‌ته‌لۆنی ریكۆردی رائول گۆنزالێزی كاپتنی پێشووی ریال مه‌دریدی یه‌كسان كرده‌وه.
كریستیانۆ له خوله‌كی 30 ئه‌سیستێكی بۆ ئیسكۆ كرد، ناوه‌راستكاره لاوه‌كه‌ی ریال مه‌دریدی گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد.
كریستیانۆ به‌و ئه‌سیسته‌ی ئه‌مشه‌وی له دژی ئیسپانیۆل، ژماره‌ی ئه‌سیسته‌كانی له كۆی 25 ساڵی رابردوو له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید به 83 ئه‌سیست له‌گه‌ڵ رائول گۆنزالێز یه‌كسان كرده‌وه.
رۆبێرتۆ كارلۆس، به‌رگریكاری به‌رازیلی پێشووی ریال مه‌درید، سێیه‌مین یاریزانه له مێژووی ریال مه‌درید كه خاوه‌نی 70 ئه‌سیسته، له دوای ئه‌ویش خۆزێ ماریا گووتی دێت به 62 ئه‌سیست.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌گه‌ر له گێمی دووه‌م به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئیسپانیۆل ئه‌سیستێكی دیكه تۆمار بكات ده‌بێته یه‌كه‌مین یاریزان له 25 ساڵی رابردوو كه خاوه‌نی زۆرترین ئه‌سیست بێت.
كریستیانۆ كۆی ئه‌سیسته‌كانی له‌گه‌ڵ یانه‌كانی ریال مه‌درید، مانچێسته‌ر یونایتد، لیسبۆنا و هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال گه‌یانده 200 ئه‌سیست.