به‌رهه‌م ساڵح وه‌ك رابردووى ژيانى باسى يه‌كێتى ده‌كات و ده‌ڵێت: بڕيارى ژيرانه دايه‌لۆگه له‌گه‌ڵ به‌غدا
K24 – هه‌ولێر:
به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكى قه‌واره‌يه‌كى هاوپه‌يمانى بۆ ديموكراسى و دادپه‌روه‌رى رايگه‌ياند، بڕيارى ژير و مه‌درووس دايلۆگه له‌گه‌ڵ به‌غدا له ژێر رۆشنايى په‌يامه‌كه‌ى ئايه‌توڵڵا سيستانيدا.
له په‌يامه‌كه‌يدا به‌رهه‌م ساڵح گوتى: "دراوسێکانمان لەناوچەکە، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، پێویستە ئەو راستیە لەبەرچاو بگرن، کە کورد گەلێکی رەسەنی ئەم ناوچەیەیە، ئاسایش و ئارامی رۆژھەڵات، بەبێ رێزگرتن لەمافە رەواکانی گەلی کوردستان دابین نابێت. رابردووش سەلماندویەتی بە زمانی ھەڕەشە و سزادانی بە کۆمەڵ ھەرگیز ئیرادەی گەلێک بۆ ئازادی لەناونابرێت".
ئه‌وه‌شى گوت: بڕیاڕی ژیر ومەدروس، دایەلۆگ لەگەڵ بەغدا، لەبەر رۆشنایی پەیامەکەی ئایەتوڵڵا سیستانی و داواکاریە نێودەڵەتیيەکان، پێویستە بۆ زامنکردنی مافە رەواکانی گەلی کوردستان. چونکە بڕیاڕی ئێستامان، نەک تەنھا بۆ ئەم نەوەیە، بەڵکە بۆ نەوەکانی داھاتووشمان کاریگەری ھەیە، ئەوانیش لەئایندەدا لەگەڵ ئاکامی بڕیاڕی ئەمڕۆمان دەژین، بۆیە دەبێت بە بەرپرسیارێتیەوە ھەنگاو بنێین، تیگەیشتنمان لەگەڵ گەلانى دراوسێ و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی پێویستە بۆ دوورخستنەوەی کوردستانی ئەمڕۆ و ئایندەیە لە ئاشووب و شەڕ.
لەم پێناوەدا، بەرھەم ساڵح بەگرنگی زانیوە، ئیتر لەبەرڕۆشنایی کاردانەوەکان، پێداچونەوەی ورد ھەبێت بۆ شیرازە و شێوازی بڕیاروەرگرتن لەم کوردستانە، و ناکرێ بێباک بین لە دۆخی ئاڵۆزکاوی ناوخۆ و دەرەوە.
سه‌باره‌ت به په‌يوه‌ندييه‌كانى خۆى له‌گه‌ڵ يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان، به‌رهه‌م ساڵح وه‌ك رابردوويه‌ك له ژيانى سياسى خۆى باسى ئه‌ندامێتى خۆى له ريزى يه‌كێتيدا كرد و گوتى:
"ڕاستگۆبوم لەگەڵ ھاوڕێیان و لەگەڵ گەلەکەم. چونکە بەدڵنیاییەوە لەو ٤۱ساڵەدا، ھەر بەئامانجی خزمەتکردن لەناو یەکێتی کارم کردووە.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: یەکێتی خاوەن سەروەری و داھێنانی گەورە بووە لە مێژوودا، بەداخەوە لەگەڵ ئاڕاستەی سیاسی و حوکمڕانی ئێستای سەرکردایەتی یەکێتی ناکۆکین.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی ھەرێمی کوردستان، 17ی ئەیلولی ئەمساڵ، قەوارەی ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی، و دادپەروەری وەک یەکەم قەوارە بۆ ھەڵبژاردنەکان پەسەندکرد.
بڕیارە ١ی تشرینی دوووەم/ نۆڤه‌مبه‌رى 2017 ھەڵبژاردن لەھەرێمی کوردستان و ناوچەكانى ده‌ره‌وه‌ى ئيداره‌ى هه‌رێمى كوردستان بەڕێوەبچێت.