هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی: ریفراندۆم كاریگەری لەسەر شەڕی حەویجە نەكردووە
K24 - ھەولێر
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دووپاتی ده‌كاته‌وه ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هیچ كاریگه‌رییی له‌سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنی حه‌ویجه نه‌كردووه.
ژه‌نه‌راڵ رۆبێرت سۆفگی، فه‌رمانده‌ی سه‌نته‌ری ئۆپەراسیۆنه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له به‌غدا به رۆژنامه‌نووسانی رایگه‌یاند، هه‌ماهه‌نگییه‌كی باش له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراقی هه‌یه له‌شه‌ڕی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شارۆچكه‌ی حه‌ویجه و ئاشكراشی كرد كه ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر ئه‌و شه‌ڕه و هه‌ماهه‌نگییه سه‌ربازییه‌كان نه‌كردووە.
هه‌روه‌ها ئه‌و فه‌رمانده باڵایه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ئاشكراشی كرد كه سه‌ره‌ڕای ئه‌و گرژیانه‌ی له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و دراوسێكانی دروست بووه، به‌ڵام له‌رووی سه‌ربازییه‌وه ریفراندۆم هیچ كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی رۆژانه‌ی ئه‌وان نه‌كردووه.