راهێنه‌ری پیرۆ: مێسی له‌رۆژی خۆیدا بێت كاره‌سات به‌سه‌ر پیرۆ ده‌هێنێت
راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی پیرۆ پێش یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ئارجه‌نتینا باسی دۆخی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی كرد و ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر مێسی له‌رۆژی خۆی بێت كاره‌سات به‌سه‌ر پیرۆ ده‌هێنێت.
ریكاردۆ گارسیای راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی پیرۆ له پرێس كۆنفرانسێكدا ده‌ڵێت: ئارجه‌نتینا هه‌ڵبژارده‌یه‌كی به‌هێزه و له‌گه‌ڵ هه‌ر تیمێك یاری بكات تانگۆ به‌ربژێری بردنه‌وه‌یه، ئه‌وان خاوه‌نی یه‌كێك له باشترین پێكهاته‌كانن و باشترین یاریزانی جیهانیش بۆ ئه‌وان یاری ده‌كات، بۆیه هیچ شتێك له یارییه‌كه شۆكم ناكات و هه‌موو شتێكیش ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناو یاریگا ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ین.
گارسیا ده‌شڵێت: هیچ شتێك له تۆپی پێ مه‌حاڵ نییه، ئێمه به‌و شێوازه سه‌یری تۆپی پێ ناكه‌ین، زۆر ئاساییه ئێمه براوه بین و ئارجه‌نتیناش نه‌گاته مۆندیال، له‌كاتێكدا زۆر كه‌س پێیان خۆشه مێسی له مۆندیال ببینین، به‌ڵام زۆر ئاساییه ئه‌گه‌ر ئه‌وه روو نه‌دات.
گارسیا گوتیشی: له‌لای من مێسی باشترین یاریزانی جیهانه و خاڵی به‌هێزی هه‌ر هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له‌گه‌ل ئارجه‌نتینا ته‌نیا مێسییه و چێژ له یاریكردنی ده‌بینم، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین نه‌هێڵین به ئازادی یاریمان پێبكات، چونكه ئه‌گه‌ر مێسی له رۆژی خۆیدا بێت كاره‌سات به‌سه‌ر پیرۆ ده‌هێنێت.
له پاڵاوتنی ئه‌مێریكای باشوور بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی 2018ـی رووسیا، بڕیاره له كاتژمێر 02:30ـی به‌ربه‌یانی رۆژی هه‌ینی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا و پیرۆ به‌یه‌ك بگه‌ن.