سه‌لاحه‌دين به‌هائه‌دين: مام جه‌لال سیاسه‌تمه‌دارێكی بلیمه‌ت بوو
K24 – هه‌ولێر:
سه‌لاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی مام جه‌لال پرسه نامه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه و تێيدا رايگه‌ياند، مام جه‌لال سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو بوو له گشت بواره‌كانی خه‌بات و شۆڕش و پێشمه‌رگایه‌تی و سه‌رۆكایه‌تی وڵات‌دا.
ده‌قى په‌يامه‌كه
بسم الله الرحمن الرحیم
كُلُّ مَنْ عَلَيْهَا فَانٍ وَيَبْقَى وَجْهُ رَبِّكَ ذُو الْجَلالِ وَالإِكْرَامِ
به داخ و حه‌سره‌ته‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی سه‌ركرده‌ی گه‌وره و هه‌ڵكه‌وتووی گه‌له‌كه‌مان جه‌نابی سه‌رۆك مام جه‌لال دڵگرانی كردین..
له‌ده‌ستدانی ئه‌م پیاوه نه‌وعی و جیهانیه خه‌مێكی گه‌وره‌یه بۆ هه‌مووان .. كۆچی سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو بوو له گشت بواره‌كانی خه‌بات و شۆرش و پێشمه‌رگایه‌تی و سه‌رۆكایه‌تی وڵات‌دا .
هه‌روه‌ك كه‌سایه‌تیه‌كی مه‌وسوعی و سیاسه‌تمه‌دارێكی بلیمه‌ت و رۆژنامه‌نووس و نوسه‌رێكی دیار بوو..
له‌م بۆنه خه‌مناكه‌دا پرسه و سه‌ره‌خۆشی و هاوغه‌می پێشكه‌ش ئه‌كه‌ین به خۆمان و بنه‌ماڵه‌ی به‌رێزی و سه‌ركردایه‌تی و جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان و گه‌لانی عێراق و تێكڕای ئازادی خوازانی جیهان ..
له‌خودای میهره‌بان داوای لێ خۆشبوون و به‌هه‌شتی به‌رینی بۆ ئه‌كه‌ین .. بۆ كه‌س و كاری به‌رێزی و سه‌ركردایه‌تی و كادر و ئه‌ندامانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیش داوای سه‌بوری و سه‌لامه‌تی ئه‌كه‌ین ..
هیوا خوازین كه ئه‌م بۆنه خه‌مناكه‌ی هه‌مووان بكه‌ینه وێستگه‌ی ئاشته‌وایی ناوخۆیی و رێكخستنه‌وه‌ی ناوماڵًی كوردستان و هه‌نگاوی جدی تر به‌ره‌و ئامانجه درێرینه‌كانی گه‌له‌كه‌مان.
كۆتایی غه‌م بێت ..
إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعونَ
براتان
صلاح الدين محمد بهاءالدين
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
3/10/2017