به ڤیدیۆ.. هۆمه‌ر دزه‌یی بیره‌وه‌رییه‌كانی له‌گه‌ڵ مام جه‌لال ده‌گێڕێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
هۆمه‌ر دزه‌یی، هونه‌رمه‌ندی دیاری كورد، بیره‌وه‌رییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ مام جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌گێڕێته‌وه، كه له ساڵی 1957 له مۆسكۆ چه‌ند وێنه‌یه‌كی خۆی به دیاری پێداوه.
هۆمه‌ر دزه‌یی باس له‌و گۆرانییه ده‌كات، كه به‌رده‌وام مام جه‌لال داوای كردووه بۆی بڵێت و ده‌ڵێت: "هه‌ر كاتێك داده‌نیشتین داوای گۆرانییه‌كی لێده‌كردم بیڵێم، ئه‌ویش گۆرانی (له سیله‌ی قه‌بران هاواره.. حاكم بمدا له سێداره.. قه‌ت نانێم مه‌یلی ئه‌و یاره)".