به ڤيديۆ.. رۆبۆتێك له شێوه‌ى كچێكى جوان‌دا خۆى ده‌نوێنێ
K24 – هه‌ولێر:
ساڵانه له تۆكيۆى پايته‌ختى ژاپۆندا پيشانگه‌يه‌كى تايبه‌ت به نوێترين به‌رهه‌مه ته‌كنۆلۆژييه‌كان و داهێنانه‌كانى بوارى رۆبۆت ده‌كرێته‌وه.
ئه‌مساڵ 21ه‌مين پيشانگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ نمايشكردنى يارييه‌كانى پله‌يستێشن 4 و رۆبۆته‌كان بووه‌ته جێى سه‌رسامى بينه‌ران و ميوانه‌كانى پيشانگه‌كه.
له‌و پيشانگه‌يه‌دا رۆبۆتێك له سه‌ر شێوه‌ى كچێكى شۆخ و شه‌نگ درووستكراوه، كه بينه‌رانى به زه‌حمه‌ت ده‌توانن جياى بكه‌نه‌وه له مرۆڤى ئاسايى.
ته‌نانه‌ت هه‌ندێك جوڵه و زه‌رده‌خه‌نه‌ى رۆبۆته‌كه هێنده‌ى ديكه بووه‌ته مايه‌ى سه‌رسامى ميوانه‌كانى پيشانگه‌كه.