وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به تره‌مپی گوتووه "ده‌به‌نگ"
K24 - هه‌ولێر:
میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا، له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا بڵاوییانكردووه‌ته‌وه، ریكس تیله‌رسن، وه‌زیری ده‌ره‌وه، به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا، دۆناڵد تره‌مپی به "ده‌به‌نگ" وه‌سفكردووه.
به گوێره‌ی "NBC News"، له زاری سێ به‌رپرسی جیاوازه گواستوویه‌ته‌وه، ریكس تیله‌رسن، له‌به‌رده‌م ئه‌ندامانی ئیداره‌ی تره‌مپ، له باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری، له 20ی ته‌مووزی رابردوو، ئه‌م قسه‌یه‌ی كردووه.
به‌رپرسانی كۆشكی سپی باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن، هاوینی رابردوو تیله‌رسن نیازی ئه‌وه‌ی هه‌بووه ده‌ست له پۆسته‌كه‌ی هه‌ڵبگرێت و نامه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه پێشكه‌ش به تره‌مپ بكات، به‌ڵام مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، رازی كردووه به‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌یدا بمێنێته‌وه.
تا ئێستاش په‌یوه‌ندی نێوان سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته جێگیر نییه و هه‌فته‌ی رابردوو، تره‌مپ ته‌واوی لێدوانه‌كانی تیله‌رسنی ره‌تده‌كرده‌وه، كه باسی له هه‌وڵی وڵاته‌كه‌ی كردبوو، بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆی دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ كۆریای باكوور ده‌ستپێبكات.
تره‌مپ له‌سه‌ر ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی توویته‌ر، دوای لێدوانه‌كانی تیله‌رسن له‌و باره‌یه‌وه نووسیبووی: "به وه‌زیره گرنگه‌كه‌ی ده‌ره‌وه، ریكس تیله‌رسنم گوت كاتی خۆت به فیڕۆ ده‌ده‌ی بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ پیاوی مووشه‌كه بچووكه‌كان".
هه‌رچه‌نده ده‌نگۆی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی تیله‌رسن تا ده‌هات زیاتر ده‌بوو، به‌ڵام ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، ته‌واوی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه و رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ تره‌مپ له‌وپه‌ڕی باشیدایه و هیچ نیازێكیشی نییه ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه.