ئیتاڵیا چه‌كی سه‌ره‌كی داعش ئاشكرا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
مارۆك مینیتی، وه‌زیری ناوخۆی ئیتاڵیا چه‌كه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی داعش ئاشكرا ده‌كات، كه له رێگه‌یه‌وه توانیویه‌تی 80%ی چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه‌ی هێناوه‌ته ریزه‌كانی.
رۆژنامه‌ی "میسانگرو"ی ئیتاڵی له زاری وه‌زیری ناوخۆی ئیتاڵیا بڵاویكردووه‌ته‌وه، رێكخراوی داعش، یه‌كه‌م رێكخراوی تیرۆریستییه ئینته‌رنێت وه‌كو چه‌كی سه‌ره‌كی خۆی به‌كاربهێنێت، ئینته‌رنێتیش رۆڵێكی سه‌ره‌كی هه‌بووه له گواستنه‌وه و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئیسلامی توندڕه‌و و توندوتیژی ئایینی.
ماركۆ میتینی، روونیشی ده‌كاته‌وه، ستراتیژیه‌تی داعش خۆی له به‌كارهێنانی ئینته‌رنێتدا ده‌بینێته‌وه بۆ راكێشانی پشتیوان و شه‌ڕكه‌رانی رێكخراوه‌كه.
وه‌زیری ناوخۆی ئیتاڵیا، كه پێشتر به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر بووه، رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت بۆ كرده‌وه‌ی تیرۆریستی، كارێكی ئاڵۆز و مه‌ترسیداره، چاره‌سه‌ركردنیشی به هه‌مان شێوه ئاڵۆز و سه‌خته و ئاسان نییه.
رێكخراوی داعش، له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه، به هه‌زاران موسڵمانی توندڕه‌وه‌ی له وڵاتانی جیاجیای جیهان هێناوه‌ته ریزه‌كانی و توانیویه‌تی وایان لێبكات، وڵاته‌كانییان جێبهێڵن و به‌ره‌و ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی رێكخراوه‌كه كۆچ بكه‌ن.
هه‌ندێكجاریش هه‌ر له رێگه‌ی به‌كارهێنانی ئینته‌رنێته‌وه، كرده‌وه‌ی تیرۆریستی به "گورگه وێڵه‌كان"ی ئه‌نجام ده‌دات و له دووره‌وه ئه‌و كه‌سانه هانده‌دات كه به‌یعه‌تیان به خه‌لافه‌ته‌كه داوه، كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام بده‌ن.