"ئەمریکا سوپای پاسداران دەخاتە لیستی تیرۆرەوە"

ترەمپ وتارێکی گرنگ لەبارەی پێشێلکردنی رێککەوتنی ئەتۆمی لەلایەن ئێرانەوە پێشکەش دەکات

K24 - ھەولێر

ئەگەری ئەوە لە ئارادایە کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، رۆژی پێنج شەممەی داھاتوو، وتارێک لەبارەی رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران و وڵاتانی 1+5 پێشکەش بکات و سزای توندیش بەسەر سوپای پاسداراندا بسەپێنێ و بیخاتە لیستی تیرۆرەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەگەری ئەوە زۆرە ترەمپ کۆنگرێسی وڵاتەکەی ئاگادار بکاتەوەو بڵێت: "ئێران پابەندی رێککەوتننامە ئەتۆمییەکە نەبووەو ئەگەر دەستکاری ناوەرۆکی رێککەوتنەکەیش نەکرێ، بەڵام سوپای پاسدارانی ئێران بخاتە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە".

پەیوەست بەو پرسە، عەلی ئەکبەر ساڵحی، سەرۆکی رێکخراوی وزەی ناوکی ئێران پێشتر لە رۆماوە گوتبووی: "ھەندێک دەیانەوێ دانووستان لەبارەی دۆسێی ناوکی ئێران بکرێتەوەو ئەوەش بە ھیچ شێوەیەك رێگەپێدراو نییە و جارێکی دیکە گفتوگۆی لەبارەوە ناکرێتەوە".