مام جەلال وەسفی كۆچی دوایی خۆی دەكات

یادی كۆچكردنی ئەوان چۆن دەبێت
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

6/10، بۆ كورد ھەروا مێژووێكی سادە و رێككەوتیك نییە، بەڵكوو مێژووێكە كە تێیدا تەرمی سێ سەركردەی دیاری تێدا ھاتووەتەوە، ئەوانیش ھەریەك لە مەلا مستەفای بارازانی و ئیدریس بارزانی كوڕی و دواھەمینیشیان مام جەلال، 24 ساڵ لەمەوبەر مام جەلال لە كاتی پێشوازیكردن لە رووفاتی مەلا مستەفا بارزانی دەڵێت، ھەر سەركردەیەك لە پێناو میللەتەكەی خەباتیكردبێت، لە كاتی مردنی خەڵك غەمبار دەبێت و دەرژێتە سەر شەقامەكان، ھەمان ئەو قسەیە بۆ خودی مام جەلالیش دووبارە بووەوەو بە وەسفی خۆشی دادەنرێت وەك ئەوەی لە پرسەكەی بینرا، خەڵكی ھەرچوار پارچەی كوردستان بۆ كۆچی دوایی شینیان گێڕا.