"دەوڵەتێكی نوێ بەناوی كوردستان لەدایك دەبێت"

تەواوی هاوکێشەکان لە داهاتوودا دەگۆڕدرێن

K24 - ھەولێر

دیپلۆماتکارێکی باڵای پێشووی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، لە داهاتووێکی نزیکدا دەوڵەتێکی نوێ بە ناوی کوردستان دروست دەبێت.

پیتەر گالبرەیس، باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە کرواتیا روونیکردەوە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئامادە نییە هەلی بوون بە هاوپەیمان لەگەڵ کوردستان لەدەست بدات و تەواوی هاوکێشەکان لە داهاتوودا دەگۆڕدرێن.

گاڵبرەیس، لە درێژەی قسەکانیدا کاردانەوەی ئیدارەی ترەمپ لە بەرامبەر ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان بە سەیر و سەمەرە ناودەبات و پێشیوایە کە ئیدارەی ترەمپ لە بنەرەتەوە ئیدارەیەکی سەیر و سەمەرەیە.

ئەو  دیپلۆماتکارە دێرینەی ئەمریکا لە بارەی ئەوەی کە ئایا بۆچی بارزانی ریفراندۆمی هەڵنەوەشاندەوە دەڵێ، ریفراندۆم هەنگاوێکی دیموکراتیانەیە و بارزانی باش دەزانێ کە ئەوە خەڵکی کوردستانن خاوەنی ریفراندۆمن نەک هەر سەرکردەیەکی دیکە.