نێچيرڤان بارزانى: ته‌نيا دانووستاندن له‌گه‌ڵ به‌غدا كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان نێچيرڤان بارزانى تايبه‌ت به كوردستان 24 رايگه‌ياند، ئێمه ئاماده‌ين له به‌غدا بێت يان هه‌ر شوێنێكى ديكه له‌گه‌ڵ حكومه‌تى به‌غدا بكه‌وينه دانووستانه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، چونكه ته‌نيا به گفتوگۆ ده‌توانين كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ين.
له ميانى به‌شداريكردنى له پرسه‌ى مام جه‌لال تاڵه‌بانيدا، نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان بۆ كوردستان 24 گوتى: "ئێمه ده‌مانه‌وێت به ئاشتى و گفتوگۆ كێشه‌كانى خۆمان چاره‌سه‌ر بكه‌ين. ئه‌وه‌ش په‌يامى ئێمه‌يه بۆ وڵاتانى دراوسێ و به‌غدا و هه‌موو لايه‌ك. ئه‌وه‌ى كورد و پێكهاته‌كانى ديكه له كوردستان كردوويانه، بۆ ئه‌وه بووه په‌يامى ئاشتى خۆيان بگه‌يه‌نن بۆ جيهان و ده‌يانه‌وێت به ئاشتى و به دانووستان و دانيشتن له‌سه‌ر مێزى گفتوگۆ كێشه‌كانى خۆيان چاره‌سه‌ر بكه‌ن".
گوتيشى: "هه‌تا ئێستا سنووره‌كان وه‌ك خۆيان كراوه‌ن و ئێمه پێمان وا نييه به داخستنى سنووره‌كان هيچ كێشه‌يه‌ك چاره‌سه‌ر بكرێت. وڵاتێكى وه‌ك ئێران خۆى قوربانى ئه‌وه بووه كه سزا و فشارى له‌سه‌ر بووه و سنوورى لێداخراوه، بۆيه پێم وانييه پرسى داخستنى سنوور بتوانێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن. چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌يه ئێمه بتوانين به پرۆسه‌يه‌كى دانووستاندن له‌گه‌ڵ به‌غدا بتوانين چاره‌سه‌رى كێشه‌كان بكه‌ين".
سه‌باره‌ت به ده‌ستپێشخه‌رى سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، نێچيرڤان بارزانى گوتى: "سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا رايگه‌ياندووه، كه ده‌يه‌وێت بۆ ناوبژيكردن له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ستپێبكات و ئێمه له‌سه‌ر خه‌تين له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا و نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان و ئه‌گه‌ر به‌غداش رازى بێت ئه‌وا ئێمه ئاماده‌ين بۆ گفتوگۆ له هه‌ر شوێنێك بێت چ له به‌غدا و چ له ده‌ره‌وه و پێشوازيش ده‌كه‌ين له هه‌وڵى سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا بۆ دانووستاندن له‌گه‌ڵ به‌غدا".
له باره‌ى كۆچى دوايى مام جه‌لال تاڵه‌بانييه‌وه، سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان گوتى: "هيوادارين مه‌رگى مام جه‌لال ببێته هۆى نزيكبوونه‌وه‌ى هه‌موولايه‌ك و به مه‌رگى خۆى كه‌لێنێكى گه‌وره‌ى به‌جێهێشت و هيوادارم هه‌موو لايه‌نه‌كان به‌يه‌كه‌وه كار بكه‌ن بۆ پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و كه‌لێنه گه‌وره‌يه و تا بتوانين ئه‌م بارودۆخه سه‌خته‌ى به‌رۆكى كوردستانى گرتووه تێيپه‌ڕێنين و ئه‌گه‌ر يه‌كڕيز و يه‌كده‌نگ نه‌بين زۆر زه‌حمه‌ته و به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر يه‌كڕيز بين ده‌توانين ئه‌م بارودۆخه تێپه‌ڕێنين".