ژنه رۆژنامه‌نووسێك به هۆى 159 كاتژمێر كاركردنى به‌رده‌وامه‌وه كۆچى دواييكردووه
K24 – هه‌ولێر:
پشكێنه‌رى پێوه‌ره‌كانى كار له تۆكيۆى پايته‌ختى ژاپۆن رايگه‌ياند، به هۆى زۆر كاركردنه‌وه به‌ر له چوار ساڵ ژنه رۆژنامه‌وانى وڵاته‌كه‌ى ميفى سادوى 31 ساڵ كۆچى دواييكردووه.
ميفى سادو بۆ ده‌سته‌ى راديۆ و ته‌له‌ڤزيۆنى "NHK"ى ژاپۆنى له تۆكيۆ كارى ده‌كرد.
پشكێنه‌ره‌كه رايشيگه‌ياند، ئه‌و ژنه ميدياكاره به هۆى په‌ككه‌وتنى شاده‌مارێكى دڵييه‌وه كۆچى دواييكردووه. ئه‌وه‌ش به هۆى ئه‌و هه‌موو كاركردنه بێ پشودانه بووه كه ئه‌و ژنه ميدياكاره ئه‌نجاميداوه.
به گوێره‌ى زانيارييه رۆژنامه‌وانييه‌كان ئه‌و ژنه رۆژنامه‌وانه به‌ر له‌وه‌ى كۆچى دوايى بكات بۆ ماوه‌ى مانگێك به‌سه‌ر يه‌كه‌وه كاريكردووه و ته‌نيا دوو رۆژ پشووى داوه. به‌وپێيه 159 كاتژمێرى زياده له مانگه‌كه‌دا كاريكردووه.
سادۆ له ساڵى 2013 كۆچى دواييكرد و له‌و كاته‌وه له باره‌ى هۆكارى مردنييه‌وه لێكۆڵينه‌وه ده‌كرێت.
ناوبراو له ژوورى هه‌واڵى كه‌ناڵه‌كه‌ى كارى ده‌كرد و يه‌كێك بوو له چالاكترين ميدياكارانى ئه‌و ده‌زگا ميدياييه.