زه‌ریف هه‌ڕه‌شه ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، هه‌ڕه‌شه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كات و ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر سوپای پاسدارانی ئێران به رێكخراوێكی تیرۆریستی بناسێنن، وه‌ڵامێكی هێنده به‌هێزیان ده‌ده‌ینه‌وه تاماون له‌بیریان نه‌چێته‌وه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌واناندا ده‌ره‌باره‌ی هه‌ڵوێستی تاران به‌رامبه‌ر به راگه‌یاندنی ستراتیژه نوێیه‌كه‌ی تره‌مپ به‌رامبه‌ر به رێككه‌وتننانه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران و به تیرۆریست ناساندنی سوپای پاسداران گووتی: "كۆماری ئیسلامی ئێران به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ به‌رده‌وام ده‌بێت له په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌ته‌كانی له ناوچه‌كه‌دا دوور هه‌ڵسوكه‌وتی نابه‌جێی كه‌سانی دیكه ده‌جوڵێته‌وه".
زه‌ریف ده‌ڵێت: "ئێران وه‌ڵامێكی گونجاوی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌داته‌وه، ئه‌گه‌ر ستراتیژییه‌ته نوێیه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به ئێران رابگه‌یه‌نێ، ئێستا تا راده‌یه‌ك هه‌ڵوێستی تره‌مپیش روونبووه‌ته‌وه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران وڵاته‌كه‌ی به‌سه‌رچاوه‌ی ئارامی ناوچه‌كه ناوده‌بات و ده‌ڵێت: "تره‌مپ و هاوپه‌یمانه‌كانی كه پشت به چه‌كفرۆشتن ده‌به‌ستن له ناوچه‌كه‌دا، سیاسه‌تی هه‌ڵه په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن و جگه له زیانگه‌یاندن به ده‌ڤه‌ره‌كه هیچ به‌رهه‌مێكی دیكه‌ی نه‌بووه".