له دوای وه‌رزشكاره كورده‌كه، پێته‌ر كراوچیش ناوی چووه نێو په‌رتووكی گینس
پێتەر کراوچی هێرشبەره باڵابه‌رزه‌كه‌ی ئینگلاندی بە بۆنەی تۆمار کردنی زۆرترین گۆڵ بەسەر، ناوی چووە ناو پەرتوکی گینس كه تایبه‌ته به ژماره‌ی پێوانه‌یی ده‌گمه‌ن و سه‌یروسه‌مه‌ره.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 9 ئۆكتۆبه‌ری 2017، پێته‌ر کراوچی هێرشبەری ئێستای یانەی ستۆک سیتی و پێشووی هەڵبژاردەی ئینگڵاند، به فه‌رمی ناوی له نێو په‌رتووكی گینس تۆمار كراوه، به‌وپێیه‌ی تاکە یاریزانە لە جیهان زۆرترین گۆڵی بە لیدانی سەر تۆمار کردبێت، هەربۆیە ناوی لە پەرتوکی گینس تۆمار کرا.
ئەو هێرشبەرە 36 ساڵیە کە بەرزی باڵایه‌کەی دەگاتە 2 مەتر و یەک سانتیمەتر لە ژیانی وەرزشیدا 53 گۆڵی بەسەر کردووە و پێشتریش خاوەنی ئەم ژمارە پێوانەییە به‌ناوی ئالان شیرەری هاونیشتیمانی بوو كه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند و یانه‌ی نیوكاسڵ 46 گۆڵی به لێدانی سه‌ر كردووه.
مانگێك له‌ومه‌وبه‌ر، جه‌رجیس ره‌شید، وه‌رزشكاری شاری دهۆكه و له دوبه‌ری ئیمارات بڕوانامه‌ی له لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی په‌رتووكی گینش پێبه‌خشرا كه به‌هۆیه‌وه له شناولێدان گه‌وره‌ترین ریكۆردی تۆمار كرد و به فه‌رمی ناوی چووه په‌رتووكی گینس.