وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌: رێگه‌ به‌ كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی دیكه‌ له‌گه‌ڵ توركیا ناده‌ين

رێگه‌ به‌هیچ هێزێك ناده‌ین له‌ رۆژئاوای كوردستان خاڵی سنووری دروست بكه‌ن
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌ياند، رێگا ناده‌ین هیچ ده‌روازه‌یه‌كی سنووری نێوان عێراق و توركیا له‌ سنووری هێزی پێشمه‌رگه‌ بكرێته‌وه.

جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی هێزی پێشمه‌رگه‌ گوتيشى: هه‌ر خاڵێكی سنووری  بكرێته به‌دیلی ئیبراهیم خه‌لیل، ده‌بێت به‌ ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌ بێت.

لای خۆیه‌وه‌ نوێنه‌ری كانتۆنه‌كانی رۆژئاوا رایگه‌ياند، رێگا به‌هیچ هێزێك ناده‌ین له‌ رۆژئاوای كوردستان خاڵی سنووری دروست بكه‌ن.