"شه‌ڕ كه‌وته نێو ماڵی رۆناڵدۆ"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه قه‌یرانێكی گه‌وره له نێو ماڵی كریستیانۆ له نێوان دایكی و هاوڕێ كچه‌كه‌ی دروست بووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 10 ئۆكتۆبه‌ری 2017، پێگه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا، ئاشكرای كردووه كه ئێستا گرفت له‌سه‌ر ناولێنانی كۆرپه‌كه‌ی نێو سكی جۆرجینا درووست بووه كه ئێستا له كریستیانۆ دووگیانه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، كریستیانۆ پێشتر بڕیاری دا بوو ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌یان هاته دنیا به نێوی دایكی بكات (دۆلۆریس)، به‌ڵام ئێستا له‌و بڕیاره‌ی په‌شیمان بۆته‌وه و ده‌یه‌وێت ناوی بكاته (جۆرجینا)، كه هه‌مان ناوی جۆرجینا رۆدریگێزی هاوژینه‌كه‌یه‌تی كه له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوو منداڵه‌كه له دایك ده‌بێت.
هۆكاری ڕاگۆڕینه‌كه‌ی كریستیانۆ بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له سه‌ره‌تای 2017ـه‌وه ئه‌م كچه نماییشكاره ئیسپانیاییه به ته‌واوه‌تی بیر و هۆشی كریستیانۆی كۆنترۆڵ كردووه، بۆیه له‌م بابه‌ته ئه‌وله‌ویه‌تی جۆرجینای خستۆته پێش هی دایكی، ئه‌مه‌ش ماریا دۆلۆریۆسی دایكی توڕه كردووه.
جۆرجینا رۆدریگێز ئێستا له نێو ماڵه‌كه‌ی كریستیانۆ ئه‌ركی سه‌رپه‌رشتیكردن و په‌روه‌رده‌كردنی (جۆنیۆر)ـی 7 ساڵانی له ئه‌ستۆیه، له‌گه‌ڵ چاودێریكردنی (دووانه) له دایكبووه‌كه كه له هاوینی ئه‌مساڵ له دایكێكی نه‌ناسراو هاتوونه‌ته دنیاوه.