ئه‌مریكا داوای ئازادكردنی كارمه‌ندێكی باڵیۆزخانه‌كه‌ی له ئیستانبوڵ ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
باڵیۆزی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له ئه‌نقه‌ره داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ده‌كات، كارمه‌نده ده‌ستگیركراوه‌كه‌ی كونسوڵخانه‌كه‌یان له ئیستانبوڵ ئازاد بكه‌ن.
جۆن باس، باڵیۆزی ئه‌مریكا له توركیا ده‌ڵێت: نامانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ توركیا تێكبده‌ین، بۆیه پێویسته ئه‌و كارمه‌نده ده‌ستگیركراوه‌ی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له ئیستانبوڵ ئازاد بكه‌ن".
جۆن باس ده‌ڵێت: "توركیا به‌و كاره‌ی هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وه‌ره‌ی كردووه‌و ئه‌گه‌ر توركیا دیپلۆماتكاری هه‌بووایه كاره‌كه نه‌ده‌گه‌یشته راگه‌یاندن".
پاش ئه‌وه‌ی توركیا به‌تۆمه‌تی بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ گرووپی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن، كارمه‌ندێكی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكای له ئیستانوڵ ده‌ستگیركرد، په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌مریكا و توركیا له رووی دیپلۆماسییه‌وه كێشه‌ی تێكه‌وت و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ئه‌نقه‌ره بریاریدا، ڤیزا به هاووڵاتیانی توركیا نه‌دات جگه له‌وانه‌ی به‌رنامه‌ی كۆچ ده‌یانگرێته‌وه".
له‌به‌رامبه‌ردا نێرده‌ی دیپلۆماسی توركیا له واشنتن بڕیارێكی هاوشێوه‌ی ده‌كرد و رایگه‌یاند : "ئه‌وانیش ڤیزا به ئه‌مریكییه‌كان ناده‌ن".
رۆژی سێشه‌ممه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا گووتی: "نیگه‌رانین له‌و بڕیاره‌ی ئه‌مریكا و ئه‌گه‌ر باڵیۆزه‌كه‌ی له ئه‌نقه‌ره بڕیاری له‌و شێوه‌یه‌ی ده‌ركردووه، پێویسته ئه‌مریكا بیكێشێته‌وه‌و ئێمه وه‌ك نوێنه‌ری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له توركیا نایناسین و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ناكه‌ین".