بێوه‌ژنه سپییه‌كه و كوڕه بچووكه خوێنڕێژه‌كه‌ی كوژران
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی گاردیانی بریتانی ئاشكرایكردووه، سالی جۆنز كه پێشتر گۆرانی راپی ده‌گووت و به"بێوه‌ژنه سپییه‌كه" ناسراوه‌و ساڵی 2014 په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی داعشه‌وه كردبوو، به‌هۆی بۆردوومانی فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی ئه‌مریكییه‌وه كوژراوه.
رۆژنامه‌كه له سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵگری ئه‌مریكییه‌وه زانیوویه‌تی كه "به‌هۆی مووشه‌كی فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی "دورون" له نزیك سنووری عێراق و سووریا، له‌و كاته‌ی ویستوویانه شاری ره‌قه جێبهێڵن و بچنه مه‌یادین له حه‌وزی فوراتی پارێزگای دێره‌زوور، مانگی حوزه‌یرانی رابردوو، "بێوه‌ژنه سپییه‌كه" و كوڕه ته‌مه‌ن 12 ساڵانه‌كه‌ی كوژراون".
جۆنز به "دایكی حسێن"ـیش ناسرابوو، خاوه‌نی ئه‌و تویته ناوداره‌یه كه له تویته‌ره‌وه په‌یوه‌ندیكردنی خۆی و كوڕه‌كه‌ی به داعشه‌وه له ره‌قه راگه‌یاند و گووتی: "گه‌ردنی كافره‌كان به ده‌ستی خۆی ده‌بڕێت و به شوراكانی ره‌قه‌دا هه‌ڵیانده‌واسێت".
جۆنزی ته‌مه‌ن 50 ساڵان كه زیاتر له 20 ساڵ له هاوژینه‌كه‌ی بچووكتره، په‌یوه‌ندی به جونه‌ید حسێنی به بنه‌چه پاكساتنییه‌وه كردبوو، پێش ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌هۆی بۆردوومانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه له ساڵی 2015 بكوژرێت، پاش ئه‌وه‌ش نازناوی "بێوه‌ژنه سپییه‌كه"ـی لێ‌نرا.
یه‌كێك بووه له‌و كه‌سانه‌ی كه له لیستی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكادا ناوی هاتووه بۆ ئه‌وه‌ی بكوژرێت، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش له لیستی قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌شت و سڕكردنی داراییدا داینابوو، به‌ڵام له مانگی حوزه‌یرانی رابردووه‌وه كوشتوویانه و ئه‌مریكا و بریتانیا كوژرانی جۆنزیان تا ئێستا به‌نهێنی هێشتووه‌ته‌وه تا ئه‌وه‌ی چاره‌نووسی كوڕه‌كه‌یشیان بۆ ساغبووه‌ته‌وه بۆیه ئێستا هه‌واڵه‌كه‌یان راگه‌یاندووه.
سالی جۆنز و هاوسه‌ره‌كه‌ی به دوو كه‌سی زۆر گرنگ داده‌نران له ناو رێكخراوی داعشدا، چونكه خه‌ڵكێكی زۆریان له وڵاتانی ده‌ره‌وه په‌لكێشی ناو رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه ده‌كرد. هه‌ڕه‌شه‌یان له بریتانیا ده‌كرد و خه‌ڵكیان فێرده‌كرد بتوانن له ماڵه‌كانی خۆیاندا بۆمبی ده‌ستی درووست بكه‌ن.