به ڤیدیۆ.. ته‌قه‌ی خۆشی ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیری كرده پرسه
K24 - هه‌ولێر:
كوژرانی منداڵێكی میسری، به‌ناوی ئه‌یمه‌ن عه‌لا، 14 ساڵ، به‌هۆی ته‌قه‌ی خۆشی له ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیری، خۆشی ئاماده‌بووانی تێكدا و ئاهه‌نگه‌كه‌ی كرد به پرسه.
به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له میسر، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییان بڵاوكردووه‌ته‌وه، له ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیریدا، ئاماده‌بووانی ئاهه‌نگه‌كه به دڵێكی خۆشه‌وه به دیار گۆرانیبێژه‌كه دانیشتوون، به‌ڵام گوللـه‌ی ته‌قه‌ی خۆشی، منداڵێكی كوشت.
دوای ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌نده‌كه له‌سه‌ر سته‌یج ده‌گه‌ڕێته‌وه دواوه، كه‌سێك له ئاماده‌بووانی ئاهه‌نگه‌كه، دێته لێواری سته‌یجه‌كه و چه‌كه‌كه‌ی بۆ ته‌قه‌كردن ئاماده ده‌كات، به‌ڵام گوللـه‌یه‌كی له‌ده‌ست ده‌رده‌چێت و به‌ر منداڵێكی ریزی پێشه‌وه‌ی دانیشتووان ده‌كه‌وێت.
به گوێره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه، رووداوه‌كه له یه‌كێك له لادێكانی پارێزگای "كفر الشیخ"ی میسری روویداوه و به‌هۆی رووداوه‌كه‌ش منداڵه‌كه ده‌ستبه‌جێ گیانی له ده‌ستداوه.