به‌ره‌ی توركمانی: پلانی كۆنترۆڵكردنی كه‌ركووك و بیره نه‌وته‌كان په‌یویه‌ندی به ریفراندۆمه‌وه نییه
K24 - هه‌ولێر:
حه‌سه‌ن تۆران، جێگری سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 14/10/2017 رایگه‌یاند: "پلانی حكومه‌تی عێراق بۆ كۆنترۆڵكردنی بیره نه‌وته‌كانی كه‌ركووك، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان نییه، به‌ڵكو پلانی كۆنترۆڵكردنی نه‌وتی كه‌ركووك دواخرابوو بۆ پاش نه‌مانی داعش".
حه‌سه‌ن تۆران كه حزبه‌كه‌ی لایه‌نگری ساسه‌ته‌كانی به‌غدایه ته‌ئكیدیكردووه‌ته‌وه كه "پلانی خۆسه‌پاندنی حكومه‌تی ئیتیحادی به‌سه‌ر كه‌ركووك و بیره نه‌وته‌كاندا، پێش ئه‌نجامدانی ریفراندۆم هه‌بووه، به‌ڵام به‌هۆی بارودۆخی ئه‌منی و شه‌ڕی دژی داعش دواخرابوو".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "هێزه ئه‌منییه‌كان سه‌ركه‌وتوو بوون و له ته‌واوی عێراق داعشیان له‌ناوبرد، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه حكومه‌ت ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به‌سه‌ر بیره نه‌وته‌كان له كه‌ركووك و سه‌ڵاحه‌دین و مووسڵ بسه‌پێنێ و ناتوانرێت بگوترێت ئه‌و پلانه‌ی به‌غدا دژی ریفراندۆمه".