به ڤیدیۆ... بزانه دوای سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی ریال مه‌درید چی روویدا؟
له گه‌ڕی هه‌شته‌می لالیگای ئیسپانیا، یانه‌ی ریال مه‌درید له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له یانه‌ی گیتافی هاوشاری برده‌وه و كریستیانۆ رۆناڵدۆش یه‌كه‌مین گۆڵی خۆی له‌م وه‌رزه‌ی لالیگا تۆمار كرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 14 ئۆكتۆبه‌ری 2017، له یاریگه‌ی ئالفۆنسۆ پێرێز، یانه‌ی گیتافی و ریال مه‌درید به‌یه‌ك گه‌یشتن.
له خوله‌كی 39 كه‌ریم بێنزێما یه‌كه‌مین گۆڵی خۆی كرده شیرینی گه‌ڕانه‌وه، گێمی یه‌كه‌میش به‌م تاكه گۆڵه كۆتایی هات.
له گێمی دووه‌م، خۆرخی مولینا ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ یانه‌ی گیتافی یه‌كسان كرده‌وه.
پاشان له خوله‌كی 85 كریستیانۆ رۆناڵدۆ به‌ربه‌ستی یه‌كسانبوونی شكاند و گۆڵی دووه‌می یانه‌كه‌ی و یه‌كه‌می خۆی له لالیگا تۆمار كرد.
یانه‌ی ریال مه‌درید به‌م سه‌ركه‌وتنه به 17 خاڵ به‌شێویه‌كی كاتی پله‌ی دووه‌می وه‌رگرت، یانه‌ی گیتافیش به 8 خاڵ بۆ خانه‌كانی دواوه داكشا.
رووداوه گرینگه‌كانی یارییه‌كه
ـ زینه‌دین زێدان، بووه یه‌كه‌مین راهێنه‌ر له مێژووی لالیگا له 13 یاری له‌سه‌ریه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی سه‌ركه‌وتن تۆمار ده‌كات.
ـ كریستیانۆ رۆناڵدۆ، دوای 155 رۆژ و چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆر، یه‌كه‌مین گۆڵی خۆی له‌م وه‌رزه‌ی لالیگا تۆمار كرد.
ـ كریستیانۆ له 13 یاری له دژی گیتافی 20 گۆڵی تۆمار كردووه، یه‌كه‌مین یاریزانه بتوانێت ئه‌م ریكۆرده تۆمار بكات.
ـ كه‌ریم بێنزێما بووه خاوه‌نی 182 گۆڵ به درێسی ریال مه‌درید و ریكۆرده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خینتۆی ئه‌ستێره‌ی پێشووی ریال مه‌درید یه‌كسانكرده‌وه و بووه 7 گۆڵكه‌ر له مێژووی لالیگا.
ـ ریال مه‌درید له دوایین 8 یاری له دژی گیتافی سه‌ركه‌وتنی تۆمار كردووه و 32 گۆڵیشی كردووه.