ئه‌مه‌ریكا.. ته‌قه له نووسینگه‌ی چاودێری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
له واشنتنی پایته‌ختی ئه‌مه‌ریكا، ته‌قه له نووسینگه‌ی چاودێری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران ده‌كرێت و چه‌ند درووشمێكیش له‌سه‌ر دیواره‌كانی نووسینگه‌كه له دژی رژێمی ئێران نووسراون.
مه‌هدی عاتیفه‌ت، به‌رپرسی نووسینگه‌ی چاودێری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران، به ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاندووه، به چه‌ك هێرش كراوه‌ته سه‌ر نووسینگه‌كه و ده‌ستڕیژی گوللـه‌یان ئاراسته كراوه, به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، چه‌ند ردووشمێكیش له‌سه‌ر دیواره‌كان نووسراون، به‌ڵام ورده‌كاری ئه‌و درووشمانه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه.
عاتیفه‌ت گرووپێكی ئۆپۆزیسیۆنی وڵاته‌كه‌ی تۆمه‌تبار كرد به‌و ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره، كه تازه راگه‌یه‌ندراوه، به‌ڵام ئاماژه‌ی به ناوی ئه‌و گرووپه نه‌كرد.