14 ئۆكتۆبه‌ر رۆژه‌ڕه‌شه‌كه‌ی یوڤێتنتۆس و دۆرتمۆنده
سه‌رچاوه‌كه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا، 14ـی ئۆكتۆبه‌ری به رۆژێكی ڕه‌ش بۆ یانه‌كانی یوڤێنتۆسی ئیتاڵیا و دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانیا وه‌سف كرد.
دوای شكسته‌كه‌ی دوێنێی یوڤێنتۆس له سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا و دۆڕانه‌كه‌ی دۆرتمۆند له بۆندزلیگا، پێگه‌ی Squakaـی بریتانیا به‌پشت به‌ستن به ئامارێك، رایگه‌یاندووه كه 14ـی ئۆكتۆبه‌ر رۆژه‌ڕه‌شه‌كه‌ی یوڤی و دۆرتمۆنده.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه یانه‌كانی یوڤێنتۆس و دۆرتمۆند دوای 41 یاری له خولی نێوخۆیی وڵاته‌كانیان له نێو یاریگه‌ی خۆیان تووشی یه‌كه‌مین شكست بوون، به‌مه‌ش ریكۆردێكی ڕه‌شیان له 14ـی ئۆكتۆبه‌ر نووسییه‌وه.
شكسته‌كانی دوێنێی یوڤێنتۆس به‌رامبه‌ر لازیۆ و هی دۆرتمۆند به‌رامبه‌ر لایپزیگ یه‌كه‌مین دۆڕانی ئه‌م وه‌رزه‌ی ئه‌م دوویانه‌یه بوو له خوله‌كانیان، یوڤێنتۆس به 19 خاڵ له پله‌ی دووه‌می سێریا ئه‌ی دێت، یانه‌ی دۆرتمۆندیش به 19 خاڵ له لوتكه‌ی بۆندزلیگ مایه‌وه.