كه‌مال كه‌ركووكی: هێشتا حه‌شدی شه‌عبی نیازی هێرشكردنی هه‌یه‌

به‌رپرسی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركووك: هێزی دیكه‌ی ناعێراقیش له‌ناو ریزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیدا هه‌ن
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

كه‌مال كه‌ركوكی به‌رپرسی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركوكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24 ئاشكرایده‌كات، حه‌شدی شه‌عبی له‌ سنووری پارێزگای كه‌ركوك ئاماده‌كاری بۆ هێرشكردن ده‌كات و گوتیشی، ئه‌وان له‌و ده‌نگۆیانەدا‌ راست ناكه‌ن كه‌ له‌ كه‌ناڵه‌ میدیاییه‌كانەوە ده‌ڵێن هیچ نیازێكیان بۆ هێرشكردن نییه‌، به‌ڵام هێزی پێشمه‌رگه‌ش بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو ئاماده‌یه‌ و ده‌شڵێت، هێزی دیكه‌ی ناعێراقیش له‌ناو ریزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیدا هه‌ن.