ئاسۆ مامه‌ند: حه‌شد جوڵه‌ى كردووه‌

ره‌وشى ناو شارى كه‌ركووك ئارامه‌ و ده‌زگا ئه‌منييه‌كان كارى خۆيان ده‌كه‌ن

K24 – كه‌ركووك:

ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان و لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى كه‌ركووكى يه‌كێتى، ئاسۆ مامه‌ند تايبه‌ت به‌ كوردستان 24 رايگه‌ياند، ره‌وشى ناو شارى كه‌ركووك ئارامه‌ و ده‌زگا ئه‌منييه‌كان كارى خۆيان ده‌كه‌ن.

ئاسۆ مامه‌ند گوتيشى: به‌ڵێ راسته‌ چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى جووڵه‌يان كردووه‌، به‌ڵام هێزى پێشمه‌رگه‌ له‌ ئاماده‌باشى ته‌واو دايه‌ بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى هه‌ر په‌لامارێك.

روونيشيكرده‌وه‌، كورد پێداگرى له‌سه‌ر چاره‌سه‌رى ئاشتييانه‌ى كێشه‌كان ده‌كاته‌وه‌ و ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داين به‌ گفتوگۆ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.