جه‌يش و حه‌شد له‌م ميحوه‌رانه‌وه جوڵه‌يان كردووه
K24 – كه‌ركووك:
كه‌ناڵى سكاى نيوزى عه‌ره‌بى بڵاويكرده‌وه، هێزه عێراقييه‌كان و ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى، له شه‌ش ميحوه‌ره‌وه ده‌ستيان به جووڵه كردووه بۆ په‌لاماردانى شارى كه‌ركووك و سه‌نگه‌ره‌كانى هێزى پێشمه‌رگه.
به گوێره‌ى زانيارى ئه‌و كه‌ناڵه، ئه‌و هێزانه له‌سه‌ر فه‌رمانى عه‌بادى و له ژێر ناوى دووباره بڵاوكردنه‌وه‌ى هێزه ئه‌منييه‌كان و هێزه‌كانى ئيتيحادى له ناوچه‌كان ده‌ستيان به جووڵه كردووه.
هه‌روه‌ها زانيارى ئه‌وه‌ش گه‌يشتووه‌ته ده‌ست كوردستان 24 كه ميليشياكانى حه‌شد له رێگه‌ى مه‌كته‌ب خاليد به‌ره‌و غازى باكوور و تا سه‌ربازگه‌ى كه‌يوان هه‌وڵى هاتنه پێشه‌وه ده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها هێزه‌كانى فيرقه‌ى نۆيه‌مى سوپا به‌ره‌و ناحييه‌ى تازه به‌ڕێكه‌وتوون و گه‌يشتوونه‌ته باره‌گاى ليواى 16ى حه‌شدى توركمانى كه له ناوچه‌كه‌يه.