قه‌ره‌ته‌په راده‌ستى ميليشياكانى حه‌شد كرا
باشووری کوردستان
قه‌ره‌ته‌په
په‌لاماری حه‌شدی شه‌عبی بۆ كه‌ركووك
راكردنى چه‌كدارانى يه‌كێتى
خيانه‌تى فرۆشتنى كه‌ركووك
K24 – كه‌ركووك:
به‌ڕێوبه‌رى ناحيه‌ى قه‌ره‌ته‌په، وه‌هاب ئه‌حمه‌د تايبه‌ت به كوردستان 24ى راگه‌ياند، كه سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منييه‌كان له قه‌ره‌ته‌په كشاونه‌ته‌وه و چه‌كدارانى حه‌شد و هاوكاره‌كانيان چوونه‌ته شاره‌دێيه‌كه‌وه.
راده‌ستكردنى قه‌ره‌ته‌په به بێ به‌رگرى دواى ئه‌وه دێت كه دوێنێ به‌شێك له به‌رپرسانى يه‌كێتى له‌گه‌ڵ قاسم سوله‌يمانى و ميليشياكانى حه‌شد رێككه‌وتن و بڕيارياندا كه‌ركووك و سه‌رجه‌م سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه راده‌ستى حه‌شد و هاوكارانيان له سوپاى پاسداران بكه‌ن.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا به‌شێك له به‌رپرسانى يه‌كێتى فه‌رمانياندا به كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانيان له سه‌نگه‌ره‌كان و رێگه‌يان بۆ داگيركردنى شارى كه‌ركووك له لايه‌ن حه‌شد و سوپاى پاسدارانه‌وه خۆشكرد.