پەرلەمانی كوردستان چەند پرسێك تاوتوێ دەكات

سكرتێری نوێی پەرلەمان دەستبەكار دەبێت
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و تاوتوێ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەكانی كوردستان دەكەن و سكرتێر و ژمارەیەك پەرلەمانتار دەستبەكار دەبن.

پەیامنێری كوردستان24 لە بەردەم پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: "كاتژمێر 2 پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و تەوەری یەكەمی كۆبوونەوەكە دانانی سكرتێری پەرلەمانە كە ئەمڕۆ بێگەرد تاڵەبانی شوێنی فەخرەدین قادر دەگرێتەوە و وەك سكرتێری پەرلەمان دیار دەكرێت، ھەروەھا چوار پەرلەمانتار دیار دەكرێن و شوێنی ئەو پەرلەمانتارانە دەگرنەوە كە دەستیان لەكاركێشابووەوە".

پەیامنێرمان ئاشكرای كرد: "لە فراكسیۆنی یەكێتی گۆران محەمەد، شوێنی فەرھاد سەنگاوی دەگرێتەوە، عەلی عوسمان لە فراكسیۆنی پارتی دێتە شوێنی بەیار تاھیر، ھەروەھا لە فراكسیۆنی كۆمەڵ ئەیوب ئیسماعیل، دێتە شوێنی فەخرەدین قادر".

راشیگەیاند: "لە تەوەری دووەمی كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكردنە لەسەر یاساكانی لیژنەی یاسای پەرلەمان كە پێشتر لەبارەی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەكان لەگەڵ كۆمسیۆن كۆببونەوە بۆ درێژكردنەوەی وادەی ھەڵبژاردنەكان، كۆمسیۆن رایگەیاندووە كە ناتوانن ھەڵبژاردنەكان لەكاتی خۆی ئەنجامبدرێن".