ئه‌ردۆغان: ئه‌ڵمانيا وه‌ڵامى داواكانمان ناداته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياند، دۆسييه‌ى 4500 كه‌سى سه‌ر به رێكخراوى په‌كه‌كه‌يان راده‌ستى ئه‌ڵمانيا كردووه، به‌ڵام به‌رلين هيچ وه‌ڵامێكيان نه‌داونه‌ته‌وه.
رێكخراوى پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه) له لايه‌ن توركيا و يه‌كێتى ئه‌ورپاوه به تيرۆريست هه‌ژمار ده‌كرێت.
ئه‌ردۆغان گوتى: هێشتا ئه‌ڵمانيا وه‌ڵامى هيچ كام له دۆسيه‌ى ئه‌و تيرۆريستانه‌ى نه‌داوه‌ته‌وه.
گوتيشى: ئه‌و تيرۆريستانه به ئازادى له ئه‌ڵمانيا و ئه‌وروپا ده‌سووڕێنه‌وه.
ئه‌ردۆغان ره‌خنه‌ى له جيهان گرت و گوتى: له‌م جيهانه‌دا به‌هێزه‌كان وه‌ك خاوه‌ن ماف ده‌رده‌كه‌ون، ناتوانين ئه‌وه قبوڵ بكه‌ين. به داخه‌وه جيهان دادوه‌رى تێدا نييه.
ئه‌ردۆغان گوتيشى: ئه‌مريكا يارمه‌تى رێكخراوێكى تيرۆريستى وه‌ك يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌لى كورد ده‌دات له دژى رێكخراوى داعش.
سه‌رۆكى توركيا زياتر گوتى: پرسيارێك ئاراسته‌ى سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد تره‌مپ ده‌كه‌م، "ئايا داناييه رێكخراوێكى تيرۆريستى به رێكخراوێكى ديكه‌ى تيرۆريستى له‌ناو ببرێت؟".
سه‌رۆكى توركيا ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد، وڵاته‌كه‌ى داواى له ئه‌مريكا كردووه به هاوبه‌شى شه‌ڕى داعش بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌مريكا ره‌تيكردووه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ سوپاى توركيا ئه‌و پرۆسه‌يه ئه‌نجامبدات و پێى باشتر بووه له‌گه‌ڵ يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) ئه‌و كاره بكات.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ، RT