شۆڕش حاجى: له‌گه‌ڵ پاراستنى كيانى هه‌رێمى كوردستانين
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، شۆڕش حاجى له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، رايگه‌ياند، بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌گه‌ڵ پاراستنى كيانى هه‌رێمى كوردستانه.
شۆڕش حاجى به‌لاغى كۆتايى كۆبوونه‌وه‌ى جڤاتى گۆڕ‌انى خوێنده‌وه و گوتى: داواى پێكهێنانى ليژنه‌يه‌ك ده‌كه‌ين بۆ به‌دواداچوونى زيانه‌كانى كه‌ركووك و خانه‌قين و شنگال و مه‌خموور و خورماتوو و سه‌رجه‌م ناوچه‌كانى ديكه و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ئه‌و زيانانه له لايه‌ن حكومه‌تى عێراقه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتى: ئيدانه‌ى هه‌ر ده‌ستدرێژييه‌ك ده‌كه‌ين كه كراوه‌ته سه‌ر هاووڵاتيان له‌و ناوچانه.
له به‌شێكى ديكه‌ى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌ى گۆڕاندا وه‌ك ئه‌وه‌ى شۆڕش حاجى خوێندييه‌وه، هاتبوو، كه بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌گه‌ڵ پاراستنى كيانى هه‌رێمى كوردستانه و هاوكات كاريش بۆ دامه‌زراندنى حكومه‌تێكى كاتى ده‌كه‌ن له پێناو تێپه‌ڕاندنى ره‌وشى ئێستا و ئاماده‌كارى بۆ هه‌ڵبژاردنێكى سه‌رتاسه‌رى.