نێچيرڤان بارزانى: مووچه ده‌درێت
K24 – هه‌ولێر:
له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانيدا، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، رايگه‌ياند، به دڵنياييه‌وه ئه‌م قۆناغه تێده‌په‌ڕێنين و پێويسته يه‌كڕيزى نێوخۆمان بپارێزين و رێگرى له‌و ده‌ستانه بكه‌ين، كه ده‌يانه‌وێت يه‌كڕيزيمان تێكبدات و مووچه‌ش ده‌درێت.
نێچيرڤان بارزانى گوتيشى: داواى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆ حكومه‌تى رزگارى نيشتيمانى ته‌نيا له راگه‌ياندنه‌وه بيستوومانه و هێشتا ئه‌و لايه‌نانه‌ى ئه‌و داوايه‌يان هه‌يه قسه‌يان له‌گه‌ڵ ئێمه نه‌كردووه و ئه‌گه‌ر ئه‌وان بيانه‌وێت قسه بكه‌ن، ئێمه ئاماده‌ين گوێيان لێبگرين و بۆمان روونبكه‌نه‌وه كه چيان ده‌وێت و ئه‌و پاساوانه چين كه پێويست ده‌كات ئێمه حكومه‌تى رزگارى نيشتيمانى دامه‌زرێنين كه حكومه‌تى هه‌موو لايه‌نه‌كانه و خۆ ئێستاش زۆربه‌ى لايه‌نه‌كان له حكومه‌تن.
سه‌باره‌ت به به‌غداش، نێچيرڤان بارزانى روونيكرده‌وه، پشتيوانى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌وه‌يه كه له چوارچێوه‌ى عێراقدا و به گوێره‌ى ده‌ستوور كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن، ئێمه‌ش هه‌ر ئه‌وه‌مان وتووه و ئه‌وانيش ئه‌وه ده‌ڵێن و به كرده‌وه تا ئێستا هه‌نگاوى جدى نه‌نراوه و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ين له داهاتوودا هه‌وڵه‌كان ببينين.
سه‌باره‌ت به مووچه سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان، گوتى: راسته كێشه درووست بووه، به‌ڵام هه‌وڵى خۆمان ده‌ده‌ين بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌و كێشانه و به دڵنياييه‌وه موچه ده‌درێت.