مایک پێنس: ترەمپ تەماشاکەر نابێت بهرامبەر پیلانەکانی ئێران
K24 – ههولێر:
جێگری سەرۆکی ئەمەریکا، مایک پێنس، رايگهياند، سهرۆك ترهمپ تهماشاكهر نابێت بهرامبهر پيلانهكانى ئێران و ئهو وڵاته پشتيوانى سەرەکی تیرۆرە وحیزبوڵڵاش بەکرێگیراویەتی.
لە بۆنەی یادکردنەوەی قوربانییانی هێزی دەریاوانی ئەمەریکی لە بەیرووتی پێتەختی لوبنان لە 1983دا، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا مايك پێنس گوتى: ئێران سپۆنسەری سەرەکی تیرۆرە لە سەرانسەر جیهان و حزبوڵڵاش بەکرێگیراویەتی.
مايك پێنس ماژەی بە تێکشکاندنی داعش و رزگارکردنی رەققە کرد و گوتی: وەک بەڵێنماندا هێزە قارەمانەکانمان داعشیان تێکشاند و رەققەیان ئازاد کرد. بەڵام پێنس دوورو نزیک ئاماژەی بە رۆڵی کورد و هێزەكانی سوریای دیموکرات نەکرد.