تره‌مپ بڕيارى بڵاوكردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌نامه نهێنييه‌كانى كوژرانى كيندى دا
K24 – هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مريكا بڕيارى دا 3 هه‌زار به‌ڵگه‌نامه‌ى نهێنى تايبه‌ت به تيرۆركردنى سه‌رۆكى پێشووترى ئه‌مريكا جۆن كيندى بڵاوبكرێنه‌وه.
به گوێره‌ى بڕياره‌كه، ژماره‌يه‌كى ديكه له به‌ڵگه‌نامه‌كان دواى شه‌ش مانگى ديكه بڵاوده‌كرێنه‌وه.
به گوێره‌ى به‌ياننامه‌ى ئه‌رشيفى نيشتيمانى ئه‌مريكا، تره‌مپ رێگه‌ى داوه هه‌ندێك له به‌ڵگه‌نامه و زانيارييه‌كان بشاردرێنه‌وه، كه ره‌نگه كاريگه‌رى نه‌رێنى بكه‌نه سه‌ر ئاسايشى نيشتيمانى و كاروبارى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه.
هه‌ريه‌ك له ده‌زگاكانى پۆليس و هه‌واڵگرى داوايانكردووه، ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه بڵاونه‌كرێنه‌وه كه په‌يوه‌ستن به ئاسايشى نيشتيمانييه‌وه.
له به‌رامبه‌ريشدا تره‌مپ رازى بووه و ماوه‌ى شه‌ش مانگى خستووه‌ته به‌رده‌ستيان بۆ ئه‌وه‌ى هۆكارى دواكه‌وتنى بڵاوكردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌نامه‌كان بخه‌نه‌ڕوو.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا تره‌مپ رايگه‌ياند، كۆمه‌ڵگه مافى خۆيه‌تى له باره‌ى ئه‌و تاوانه‌ى كوشتنه‌وه زياتر بزانێت.
يه‌كێك له به‌رپرسانى په‌يوه‌نديدار به دۆسييه‌كه رايگه‌ياندووه، هه‌ندێك زانيارى هه‌ستيار له باره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى زانياريان داوه به پۆليس و رۆڵيان هه‌بووه له لێكۆڵينه‌وه، به نهێنى ده‌مێننه‌وه و بڵاوناكرێنه‌وه.
به گوێره‌ى زانيارييه ميدياييه‌كان ده‌زگاى هه‌واڵگرى ناوه‌ندى ئه‌مريكا فشارى خستووه‌ته سه‌ر ئيداره‌ى تره‌مپ بۆ ئه‌وه‌ى ژماره‌يه‌ك له‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ى په‌يوه‌ستن به ساڵانى نه‌وه‌ده‌كان بڵاونه‌كرێنه‌وه. به‌و پێيه‌ى ناوى چه‌ندين كه‌سيان تێدايه كه هێشتا له كار‌و خزمه‌تدان.
جۆن كيندى سه‌رۆكى پێشووترى ئه‌مريكا له 22ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى 1963 دا له داڵاس كوژرا.