نرخی نه‌وت 60 دۆلاری تێپه‌ڕاند
K24 - هه‌ولێر:
نرخى نه‌وتی خاو له بازاڕه‌كانی جیهان، به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و دوای زیاتر له دوو ساڵ، بۆ یه‌كه‌مجار نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت، گه‌یشته سه‌رووی 60 دۆلارى ئه‌مه‌ریكی.
به گوێره‌ی وێبسایتی ئینڤێستینگ، له ئێستا نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت 60.26 دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه و نه‌وتی خاویش گه‌یشتووه 53.27 دۆلار.
هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتیش، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لێدوانه ئه‌رێنییه‌كانی وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت، سه‌باره‌ت به به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت.
به گوێره‌ی وێبسایته‌كه، له مانگی ته‌ممووزی 2015ه‌وه، یه‌كه‌مجاره نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان 60 دۆلار تێپه‌ڕ بكات و بگاته ئه‌م نرخه‌ی ئێستا.