له كه‌ركووك ميليشياكانى حه‌شد ده‌يان گه‌نجى كورديان ده‌ستگيركرد
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مشه‌و چه‌كدارانى سه‌ر به ميليشياكانى حه‌شد و جه‌يش له گه‌ڕه‌كى ئازادى شارى كه‌ركووك هه‌ڵيانكوتايه سه‌ر گازينۆيه‌ك و هه‌موو ئه‌و گه‌نجانه‌يان ده‌ستگيركرد، كه له گازينۆكه بوون و تا ئێستا چاره‌نووسيان نادياره.
كه‌مێك پێش ئێستا په‌يجه‌كانى سه‌ر به حه‌شد و جه‌يش وێنه‌ى هه‌ڵكوتانه سه‌ر گازينۆيه‌كى گه‌ڕه‌كى ئازاديان بڵاوكرده‌وه، رايانگه‌ياند، سه‌رجه‌م گه‌نجه كورده‌كانيان ده‌ستگير كردووه چونكه ئه‌و گه‌نجانه سه‌ربه‌خۆيخوازن و مه‌يلى جيابوونه‌وه‌يان له عێراق هه‌يه، هه‌وڵيان داوه له دژى هێزه عێراقييه‌كان به‌رنامه‌ڕێژى بكه‌ن.
به گوێره‌ى زانيارى په‌يجى (خلية الخبراء التكتيكية)، چه‌كداران فه‌وجى كوتى ده‌زگاى دژه تيرۆرى عێراق كرده‌وه‌كه‌يان ئه‌نجامداوه.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان، له سه‌رجه‌م كرده‌وه چه‌كدارييه‌كانى دژ به كورددا له كه‌ركووك چه‌كدارانى سه‌ر به ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى كه ميليشيايه‌كى تائيفييه و له‌سه‌ر بنه‌ماى فه‌تواى مه‌رجه‌عه‌كانى شيعه و به سه‌رپه‌رشتى سوپاى پاسدارانى ئێران دامه‌زراوه به‌شدار ده‌بن.
له 16ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه، دواى داگيركردنى شارى كه‌ركووك له لايه‌ن ميليشياكانى حه‌شد و جه‌يشى عێراقه‌وه به چاوساغى هێزه‌كانى دژه تيرۆرى سه‌ر به لاهور تاڵه‌بانى و له‌سه‌ر بنه‌ماى رێككه‌وتنى فرۆشتنى كه‌ركووك كه بافڵ تاڵه‌بانى له‌گه‌ڵ ميليشياكانى حه‌شد ئه‌نجاميداوه، ده‌يان گه‌نجى كورد بێسه‌روشوێن كراوون و وه‌ك هاووڵاتيانى ئاواره‌بووى شاره‌كه ده‌ڵێن: كه‌ركووك خراوه‌ته ژێر بارى حوكمى عورفييه‌وه و تانك و تۆپ و زرێپۆشه‌كانى حه‌شد له شه‌قام و شوێنه گشتييه‌كانى كه‌ركووك بڵاوه‌يان پێكراوه.