ئه‌مڕۆ ریال مه‌درید به‌بێ 6 یاریزانی یانه‌كه‌ی رووده‌كاته كه‌ته‌لۆنیا
له گه‌ڕی ده‌یه‌می لالیگای ئیسپانیا، یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یانه‌ی جیرۆنا رووده‌كاته هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا، زینه‌دین زێدان بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مرۆ پێكهاته‌ی یانه‌كه‌ی و ناوی یاریزانه دوورخراوه‌كانیشی راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ 29 ئۆكتۆبه‌ری 2017، زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی یانه‌كه‌ی پێكهاته‌ی یانه‌كه‌ی بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مرۆ له دژی یانه‌ی جیرۆنای كه‌ته‌لۆنیا بڵاو كرده‌وه.
زیزۆ بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ 5 یاریزانی به‌هۆكاری جیاواز دوورخستۆته‌وه كه پێكهاتوون له (كه‌یلۆر ناڤاس، خیسۆس ڤایخۆ، دانی كارڤاخاڵ، گاریس به‌یل و بۆرخا مایۆرال).
زێدان بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ بانگهێشتی ئه‌م 18 یاریزانه‌ی كردووه.
گۆڵپارێز: كیكۆ كاسیا و محه‌مه‌د رامۆس
به‌رگریكاران: سێرخیۆ رامۆس، رافایل ڤاران، ناچۆ هێرناندێز، مارسێلۆ، تیۆ هێرناندێز و ئه‌شره‌ف حه‌كیم.
ناوه‌راستكاران: تۆنی كرووس، لوكا مۆدریچ، كاسێمیرۆ، یۆرێنتی، ئاسێنسیۆ، ئیسكۆ و سیبایۆس.
هێرشبه‌ران: كریستیانۆ، بێنزێما و ڤازكێز.
ئه‌م یارییه ئه‌مڕۆ له كاتژمێر 06:15 خوله‌كی ئێواره، له شاری جیرۆنای كه‌ته‌لۆنیا به‌ڕێوه ده‌چێت، ئه‌م دوویانه‌یه یه‌كه‌مجار له مێژوودا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن و یارییه‌كه‌ش به ناوبژیوانیه‌تی (خۆزێ هێرناندێز) ده‌كرێت.