به ڤیدیۆ... یانه‌یه‌كی كه‌ته‌لۆنیا له 5 خوله‌ك كۆده‌تای به‌سه‌ر ریال مه‌درید كرد
له گه‌ڕی ده‌یه‌می لالیگا، یانه‌ی جیرۆنای كه‌ته‌لۆنیا شكستی به یانه‌ی ریال مه‌درید هێنا، كاتێك یارییه‌كه‌ی به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك له‌نێو هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا دۆڕاند.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 29 ئۆكتۆبه‌ری 2017، یانه‌ی جیرۆنا له هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا میوانداریی یانه‌ی ریال مه‌دریدی كرد.
له خوله‌كی 12 ئیسكۆ یانه‌ی شایانه‌ی به گۆڵێك پێشخست، گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه كۆتایی هات.
له گێمی دووه‌م، رووداوه گه‌وره‌كه روویدا، یانه‌ی جیرۆنا له ماوه‌ی 5 خوله‌ك كۆده‌تای به‌سه‌ر ریال مه‌درید كرد و ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ پێشكه‌وتن به گۆڵێك گۆڕێ.
له خوله‌كی 54 كریستیانۆ ستوانی ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ یانه‌ی جیرۆنا یه‌كسان كرده‌وه.
5 خوله‌ك دواتر، یانه‌ی كریستیان پۆتیگێز گۆڵی پێشكه‌وتنی جیرۆنای تۆمار كرد، یارییه‌كه‌ش به‌م ئه‌نجامه به سه‌ركه‌وتنی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه كۆتایی هات.