به ڤیدیۆ...خه‌ریكه سزادانی كریستیانۆ ده‌بێته ڕاستی
به گوێره‌ی به‌شێك له سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندنی ئه‌ورووپا، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ند وێنه‌یه‌ك، مه‌ترسی له‌سه‌ر سزادانی كریستیانۆ دروست بووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 30 ئۆكتۆبه‌ری 2017، پێگه‌ی سه‌نی بریتانیا، چه‌ندان وێنه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی ریال مه‌دریدی به‌رامبه‌ر یانه‌ی جیرۆنا بڵاو كرده‌وه كه به‌ڕوونی ده‌ركه‌وتووه كه كریستیانۆ توندكاری به‌رامبه‌ر به‌رگریكارێكی جیرۆنا به‌كارهێناوه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید به ئه‌نجامی (2 ـ 1) گۆڵ دواكه‌وت، كریستیانۆ كۆنترۆڵی خۆی له‌ده‌ستداوه.
له لایه‌كی دیكه‌یش، پێگه‌ی دۆن باڵۆنی ئیسپانیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌ستیێكردووه.
سه‌رچاوه ئیسپانیاییه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه كه به‌شێك له هۆكاری توڕه‌بوونه‌كه‌ی كریستیانۆ به‌هۆی ناوهێنانی مێسی بووه كه به به‌رده‌وامی له لایه‌ن هانده‌رانی جیرۆنا بۆ تێكدانی لایه‌نی ده‌روونی كریستیانۆ ده‌گوترایه‌وه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌سه‌ره‌تای وه‌رزی ئه‌مساڵیش به‌هۆی پاڵدانی ناوبژیوان بۆ 5 یاری سڕ كرا، له یارییه‌كه‌ی شه‌وی رابردووش، به‌شێوه‌یه‌كی خراپ پاڵی به به‌رگریكارێكی جیرۆنا وه‌نا.
كریستیانۆ ئه‌م وه‌رزه به‌ده‌ستپێكێكی خراپ له لالیگا تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌وپێیه‌ی له كۆی 6 یاری، ته‌نیا 1 گۆڵی كردووه، ئه‌مه‌ش خراپترین ریكۆردی ئابروبه‌ری كریستیانۆیه له‌وه‌ته‌ی په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ریال مه‌درید كردووه.
ئه‌م ڤیدیۆیه مه‌ترسی له‌سه‌ر سزادانی كریستیانۆ دروست كردووه