ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ جه‌بهه‌ى توركمانى كۆده‌بێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، له باره‌ى پرسى كه‌ركووكه‌وه له‌گه‌ڵ شاندێكى جه‌بهه‌ى توركمانى كۆبوويه‌وه.
ئه‌و شانده‌ى جه‌بهه به سه‌رۆكايه‌تى ئه‌رشه‌د ساڵحى سه‌ردانى توركياى كردبوو.
به گوێره‌ى راگه‌يه‌ندراوى سه‌رۆكايه‌تى توركيا له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ره‌وشى كه‌ركووك و پرسى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان تاوتوێكراوون.
وه‌ك ئه‌ندامانى شانده‌كه باسيان كردووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نوێنه‌رانى جه‌بهه‌ى توركمانى داوايان له توركيا كردووه پشتيوانيان بكات بۆ سه‌پاندنى ناسنامه‌ى توركمانى به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا.
دواى داگيركردنى كه‌ركووك له لايه‌ن حه‌شد و سوپاى عێراقه‌وه به هۆى خيانه‌تى 16ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه، ميليشياكانى سه‌ر به جه‌بهه‌ى توركمانى كه له ريزى حه‌شد دان، ئاڵاى خۆيان له‌سه‌ر ژماره‌يه‌ك باره‌گاى پارته كوردييه‌كانى كه‌ركووك هه‌ڵكردووه.
به گوێره‌ى ئه‌و گرته ڤيديۆيانه‌ى له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه، چه‌كدارانى سه‌ر به حه‌شدى توركمانى و جه‌بهه‌ى توركمانى ده‌ستپێشخه‌ربوونه له داگرتنى ئاڵاكانى كوردستان و هه‌ڵواسينى ئاڵاى جه‌بهه.
به گوێره‌ى ده‌ستوورى عێراق پرسى كه‌ركووك ده‌بێت له رێگه‌ى مادده‌ى 140ى ده‌ستووره‌وه چاره‌نووسى يه‌كلا بكرێته‌وه.
له 25ى ئه‌يلوولى رابردوودا كه‌ركووك و سه‌رجه‌م ناوچه‌كانى سنوورى مادده‌ى 140 ده‌نگيان بۆ سه‌ربه‌خۆيى كوردستان دا.