"ترەمپ داوای گفتوگۆی لەگەڵ حەسەن روحانی نەكردووە"

كۆشكی سپی نامەیەك بڵاودەكاتەوە

K24 - ھەولێر

كۆشكی سپی رەتیكردەوە كە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا داوای گفتوگۆكردن لەگەڵ حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێرانی كردبێت.

سارا سەندێرز، گوتەبێژی كۆشكی سپی ئەمریكا لە نامەیەكدا كە بۆ كەناڵەكانی راگەیاندنی ناردووە رەتیكردەوە كە دۆناڵد ترەمپ داوای گفتوگۆكردن لەگەڵ حەسەن روحانی كردبێت.

ئەوە لەكاتێكدایە كە رۆژی پێشتر بەھرام قاسمی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاندبوو كە حەسەن روحانی، داوای دۆناڵد ترەمپ، بۆ گفتوگۆكردن لە پەراوێزی كۆبوونەوەی ساڵانەی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانی رەتكردووەتەوە، گوتەبێژی كۆشكی سپیش ئەوە رەتدەكاتەوە.