رامۆس هه‌ڕه‌شه‌ی هاتنه خواره‌وه‌ی بارسێلۆنا له پێشه‌نگی لالیگا ده‌كات
سێرخیۆ رامۆس كاپتنی یانه‌ی ریال مه‌درید له دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، ئاماژه‌ی به‌و 2 ده‌ستكه‌وته كرد كه هه‌رگیز له بیری ناكات، ده‌شڵێت: ئه‌م وه‌رزه‌ش ده‌توانین لوتكه‌ی لالیگا به بارسێلۆنا چۆل بكه‌ین.
سێرخیۆ رامۆس، به‌رگریكاری ریال مه‌درید له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ El Transistor جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه یانه‌ی جیرۆنا له رێگه‌ی تێكدانی لایه‌نی ده‌روونی یاریزانانی ریال مه‌درید ئه‌نجامی یارییه‌كه‌یان به سه‌ركه‌وتن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان گۆڕێ.
رامۆس له باره‌ی سه‌ربه‌خۆیی كه‌ته‌لۆنیا ده‌ڵێت: هه‌رگیز بیر له‌وه ناكه‌مه‌وه لالیگا به‌بێ بارسێلۆنا ببینم، لای منیش كه‌ته‌لۆنیا به‌شێكه له ئیسپانیا، حه‌زیش ده‌كه‌م بارسێلۆنا له لالیگا به‌رده‌وام بێت.
رامۆس له باره‌ی پیكێ قسه‌ی دڵی خۆی كرد و گوتی: لێتان ناشارمه‌وه سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ جیرارد پیكێ په‌یوه‌ندیم زۆر خراپ بوو، به‌ڵام دواتر به باشی له‌یه‌كتر تێگه‌یشتن و ئێستا په‌یوه‌ندیمان زۆر باشه.
رامۆس گوتیشی: زۆر دڵگران بووم كاتێك هانده‌رانی ئیسپانیا فیكه‌ی ناڕه‌زاییان بۆ پیكێ لێدا، ده‌بوو ئه‌وان رێز له پیكێ و هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا بگرن.
رامۆس گوتیشی: دوو ناسناوی گه‌وره له بیره‌وه‌ری من و نه‌وه‌كانیشم به زیندووی ده‌مێنێته‌وه و هه‌رگیز له یاد ناكرێت، یه‌كه‌میان بردنه‌وه‌ی یه‌كه‌مین ناسناوی چامپیۆنزلیگم بوو له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید، دووه‌میان بردنه‌وه‌ی جامی جیهانی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا بوو.
رامۆس له باره‌ی لالیگا ده‌ڵێت: ئێمه هێشتا هیچ شتێكمان له‌ده‌ست نه‌داوه، جاری یه‌كه‌میش نییه كه ئێمه 8 خاڵ له پێشه‌نگی لالیگا دوور ده‌بین، ئێمه دوو یاریمان له لالیگا به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا له‌به‌رده‌مه و وه‌رزێكی دوور و درێژ چاوه‌ڕێمان ده‌كات، بۆیه دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه كه ده‌توانین پێشه‌نگی لالیگا به بارسێلۆنا چۆل بكه‌ین.