بارسێلۆنا سێرجی رۆبێرتۆی له‌ده‌ستدا
یانه‌ی بارسێلۆنا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له دوایین یاری خۆی له چامپیۆنزلیگ له ڕێڕه‌وی سه‌ركه‌وتن لایدا و كه‌وته داوای یه‌كسانبوونه‌وه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌ستێره‌یه‌كیشی له‌ده‌ستدا.
یانه‌ی بارسێلۆنا له یارییه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئۆلێمپیاكۆس، پێش ته‌واوبوونی گێمی یه‌كه‌م، سێرجی رۆبێرتۆ به‌هۆی پێكانه‌وه یاریگه‌ی جێهێشت و یارییه‌كه‌ش به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 1 نۆڤێبه‌ری 2017، زۆرینه‌ی میدیاكانی ئیسپانیا پێكانه‌كه‌ی سێرجی رۆبێرتۆیان به مه‌ترسی وه‌سف كرد.
پێگه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه سێرجی رۆبێرتۆ ماسولكه‌ی ڕانی شه‌ق بووه و تا 4 هه‌فته‌ی دیكه ناگه‌ڕێته‌وه یاریگه‌كان.
له لایه‌كی دیكه‌وه، پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا، هێمای بۆ ئه‌وه كردووه كه سێرجی رۆبێرتۆ به‌هۆی پێكانه‌وه تا یه‌ك مانگی دیكه له یانه‌كه‌ی داده‌بڕيێت.
سێرجی رۆبێرتۆ بووه پێنجه‌مین یاریزانی یانه‌ی بارسێلۆنا كه به‌هۆی پێكانه‌وه له یانه‌كه‌یان دووركه‌وتوونه‌ته‌وه، كه پێكهاتوون له (ئه‌ندرێس ئینیێستا، عوسمان دێمبلی، رافینها ئالكانتارا، ئه‌لێكس ڤیدال).