ته‌نيا كوردستان و كه‌ته‌لۆنيا نيين داواى سه‌ربه‌خۆيى ده‌كه‌ن.. ئه‌م ناوچانه‌ى جيهانيش چاويان له سه‌ربه‌خۆييه
K24 – هه‌ولێر:
هه‌رێمى كوردستان له 25ى ئه‌يلوول و هه‌رێمى كه‌ته‌لۆنيا له يه‌كى ئۆكتۆبه‌ر ريفراندۆميان بۆ سه‌ربه‌خۆيى ئه‌نجامدا، به‌ڵام هه‌ردوو هه‌رێمه‌كه رووبه‌ڕووى فشارى ده‌ره‌كى كرانه‌وه. جگه له‌م دوو هه‌رێمه له جيهاندا چه‌ند هه‌رێم و ناوچه‌يه‌كى ديكه داواى سه‌ربه‌خۆيى ده‌كه‌ن.
كيبك
كيبك پايته‌ختى نيشتيمانى هه‌رێمى كيبكه له كه‌نه‌دا، ژماره‌ى دانيشتوانى ده‌گاته 8 مليۆن كه‌س له كۆى 34.5 مليۆن هاووڵاتى كه‌نه‌دا.
بۆ يه‌كه‌مجار له 1980 هه‌رێمه‌كه راپرسييه‌كى ئه‌نجامدا بۆ جيابوونه‌وه له كه‌نه‌دا، به‌ڵام زۆرينه‌ى به‌ده‌ست نه‌هێنا و ته‌نيا له سه‌دا 40 ده‌نگيان به‌ڵێ بوو. بۆ جارى دووه‌م له 1998 راپرسييان ئه‌نجامدا و له سه‌دا 49.4 ده‌نگيان به به‌ڵێ دا.
خه‌ڵكى هه‌رێمه‌كه ئاستێكى رۆشنبيرى نمونه‌ييان هه‌يه و هه‌ڵگرى تايبه‌تمه‌ندى رۆشنبيرى فه‌ره‌نسين.
ويلايه‌تى ته‌كساس
دووه‌م گه‌وره‌ترين ويلايه‌ته له ئه‌مريكا له رووى رووبه‌ر و ژماره‌ى دانيشتوانه. ژماره‌ى دانيشتوانى ده‌گاته 27.4 مليۆن كه‌س، له كۆى 320.2 مليۆن هاووڵاتى ئه‌مريكا.
ته‌كساس پارێزگايه‌كى مه‌كسيك بوو. له شه‌ڕى ئالامۆ له ساڵى 1836 له به‌رامبه‌ر هێزه‌كانى مه‌كسيك شكستى هێنا، به‌ڵام شه‌ڕێكى گه‌وره‌ترى برده‌وه و توانى له ماوه‌ى ساڵانى 1836 تا 1845 ببێته كۆمارێكى سه‌ربه‌خۆ واته تا بڕياردانى به چوونه پاڵ ئه‌مريكا. به‌ڵام هێشتا زۆرێك له خه‌ڵكى ويلايه‌ته‌كه نايانه‌وێت دان به‌وه‌دا بنێن كه ئه‌وان له پاڵ ئه‌مريكا بمێننه‌وه. كه‌سايه‌تى سياسى بۆب ويلسۆن، له هه‌وڵى ئه‌وه‌دايه ويلايه‌ته‌كه‌ى له نزيكترين كاتدا سه‌ربه‌خۆ بێت.
سكۆتله‌ندا
سكۆتله‌ندا شانشينێكى سه‌ربه‌خۆ بوو تا 1ى ئايارى 1707 و تا په‌سندكردنى ياساى يه‌كبوون له ساڵى 1707دا كه به پێى ياساكه شانشينى ئينگلته‌را و سكۆتله‌ندا بوونه يه‌ك و به شانشينى مه‌زنى بريتانيا ده‌ناسران.
ژماره‌ى دانيشتوانى سكۆتله‌ندا 5.4 مليۆن كه‌سه. له كۆى 64.71 مليۆن هاووڵاتى بريتانيا.
رۆژى 18ى ئه‌يلوولى 2014 راپرسييه‌ك له هه‌رێمه‌كه كرا بۆ سه‌ربه‌خۆيى به‌ڵام به رێژه‌ى %55.42 سه‌ربه‌خۆييان ره‌تكرده‌وه و ته‌نيا له سه‌دا 44.58 ده‌نگيان بۆ سه‌ربه‌خۆيى دا.
ڤينيسيا
يه‌كێكه له 20 هه‌رێمه‌كه‌ى ئيتاڵيا. ده‌كه‌وێته باكوورى خۆرهه‌ڵاتى ئيتاڵيا. ده‌وڵه‌مه‌ندترين هه‌رێمى ئيتاڵيايه له رووى شوێنه مێژووييه‌كان و شوێنه‌واره‌كانى شارستانيه‌تى رۆمانى و ژماره‌ى دانيشتوانى 4.9 مليۆن كه‌سه له كۆى 60.79 مليۆن هاووڵاتى.
له 23ى ئۆكتۆبه‌ر ليژنه‌ى هه‌ڵبژاردن له ڤينيسيا رايگه‌ياند، 98 له سه‌دى خه‌ڵكى هه‌رێمه‌كه ده‌نگيان بۆ ئه‌وه داوه هه‌رێمه‌كه‌يان بكرێته خۆبه‌ڕێوبه‌رى.
ئالاسكا
يه‌كێكه له ويلايه‌ته‌كانى سه‌ر زه‌رياى هێمن و به‌شێكه له ئه‌مريكا. به يه‌كێك له ويلايه‌ته گه‌وره‌كانى ئه‌مريكا هه‌ژمار ده‌كرێت. رووبه‌رى پێنج ئه‌وه‌نده‌ى ويلايه‌ته‌كانى ديكه‌يه و دانيشتوانى 700 هه‌زار كه‌سه.
له ئابى 2015 دانيشتوانه ره‌سه‌نه‌كه‌ى ويلايه‌تى ئالاسكا و دوورگه‌كانى هاواى ئه‌مريكى داوايان له نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان كرد چاو به لكاندنى ناياسايى ويلايه‌ته‌كه‌يان به ئه‌مريكادا بخشێنێته‌وه و يارمه‌تيان بدات بۆ دياركردنى چاره‌نووسيان.
هه‌روه‌ها سايتى ئه‌ليكترۆنى كۆشكى سپى له 2014 بڵاويكرده‌وه، هه‌زاران واژوو كۆكراونه‌ته‌وه له لايه‌ن خه‌ڵكى ره‌سه‌نى ويلايه‌تى ئالاسكا كه داوا ده‌كه‌ن بخرێنه‌وه سه‌ر رووسيا.
باڤاريا
يه‌كێكه له‌و 16 ويلايه‌ته‌ى كه كۆمارى ئه‌ڵمانياى ئيتحادييان پێكهێناوه. پايته‌خته‌كه‌ى ميونخه و ژماره‌ى دانيشتوانى 12.8 مليۆن كه‌سه. سه‌ربه‌خۆيى خوازه‌كانى ئه‌و هه‌رێمه داوا ده‌كه‌ن، هه‌رێمه‌كه‌يان سه‌ربه‌خۆ بێت و بڕوايان وايه سێ به‌شى خه‌ڵكى هه‌رێمه‌كه ساڵانه پاره‌يه‌كى زۆريان لێ وه‌رده‌گيرێت وه‌ك باج و ئه‌و پاره‌يه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ى ئيتيحادى.
پارتى باڤارى، يه‌كێكه له‌و پارته سه‌ره‌كييانه‌ى كه پشتيوانى له سه‌ربه‌خۆيى هه‌رێمه‌كه ده‌كات، به‌ڵام تا ئێستا نه‌يتوانيوه ده‌نگى پێويست بۆ سه‌ربه‌خۆيى هه‌رێمه‌كه‌يان به‌ده‌ستبهێنێت. ته‌نانه‌ت له 1966ه‌وه تا ئێستا نه‌يتوانيوه يه‌ك كورسيش له په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا به‌ده‌ستبهێنێت.