به فه‌رمی، كاتی یاری كلاسیكۆی ئیسپانیا ده‌ستنیشان كرا
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا به فه‌رمی كاتی یاری چوونی كلاسیكۆی ئیسپانیای له نێوان ریال مه‌درید و بارسێلۆنا ده‌ستنیشان كرد.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 2 نۆڤێمبه‌ری 2017، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا بڕیاریدا یاری كلاسیكۆی ئیسپانیا له گه‌ڕی حه‌ڤده‌یه‌می لالیگا له 23ـی مانگی داهاتوو له رۆژی شه‌ممه له كاتژمێر 03:00ـی ئێواره به كاتی هه‌ولێر له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ له مه‌درید به‌ڕێوه بچێت.
دوایینجاریش كه ئه‌م دوویانه له لالیگا له‌سه‌ر یاریگه‌ی بێرنابیۆ به‌یه‌ك گه‌یشتوون، وه‌رزی رابردوو بوو، كاتێك بارسێلۆنا 3 ـ 2 یارییه‌كه‌ی برده‌وه و له خوله‌كانی كۆتایی مێسی گۆڵی سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد و درێسه‌كه‌ی بۆ هانده‌رانی به‌رز كرده‌وه.