به‌ڵگه‌نامه‌كانى بن لادن: به‌هارى عه‌ره‌بى رووخانى سعووديه‌ى به‌دوادا دێت

K24 – هه‌ولێر:
به گوێره‌ى ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ى له به‌رده‌ست ئوسامه بن لادن رێبه‌رى پێشووى قاعيده دا بوونه، قاعيده له‌و بڕوايه‌دا بووه، كه‌ناڵى جه‌زيره هاوكارێكى باشى قاعيده‌يه و به‌هارى عه‌ره‌بى و درووستبوونى پشێوى له وڵاتانى عه‌ره‌بيدا سه‌رده‌كێشێت بۆ رووخانى سعووديه.
به گوێره‌ى به‌ڵگه‌نامه‌كان بن لادن بڕواى وابووه، له رێى ئه‌و پشێويانهى هاتبوونه ئاراوه قاعيده ده‌توانێت ده‌سه‌ڵاتى سعوديه بڕوخێنێت.
سه‌باره‌ت به يه‌مه‌ن، بن لادن راى وابووه، سه‌ركه‌وتنى شۆڕش له يه‌مه‌ن سه‌رده‌كێشێت بۆ گۆڕينى ده‌سه‌ڵاتى وڵاتانى كه‌نداوه جگه له قه‌ته‌ر.
بن لادن له بهڵگهنامهكانيدا ئاماژه‌ى به رۆڵى كه‌ناڵى جه‌زيره‌ى قه‌ته‌رى كردووه و وێڕاى په‌سندكردنى ئه‌و رۆڵه‌ى هه‌يبووه له گه‌شه‌پێدانى ره‌وتى رووداوه‌كانى شۆڕشه عه‌ره‌بييه‌كان، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، كه دژايهتى جه‌زيره به زيانى قاعيده ته‌واو ده‌بێت.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به دكتۆر يوسف قه‌رزاوى، ئوسامه بن لادن وتويه‌تى: ئه‌و كاتێك ده‌دوێت هانى زۆر كه‌س ده‌دات كه بڕوا به ره‌وايه‌تى شۆڕشه‌كانى به‌هارى عه‌ره‌بى بكات و ئه‌وه‌ش به سوودى شۆڕشه‌كان ته‌واو ده‌بێت.