به به‌ڵگه، ئاستنزمی ریال مەدرید له ئەستۆی زێدان و دوو یاریزانی دیكه دایە
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید، له رێگه‌ی ڕاپرسییه‌كه‌وه هۆكاری ئاستنزمی یانه‌ی مێرنگییان بۆ زینه‌دین زێدان گه‌ڕاندۆته‌وه.
رۆژنامەی (ماركا)ـی ئیسپانیا له چاپی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 4 نۆڤێمبه‌ری 2017، ئه‌نجامی راپرسییه گه‌وره‌كه‌ی تایبه‌ت به دۆخی ریال مه‌درید بڵاو كرده‌وه، راپرسییه‌كه له نێو هانده‌رانی یانه‌ی شایانه ئه‌نجامداراوه.
لە راپرسیەکەدا نزیکەی 50 ھەزار ھاندەر بەشداریان تێدا کردووە، بە رێژەی 40% ھۆکاری ئەم ئەنجامە خراپانە دەگەرێنەوە بۆ یاریزانەکان و لۆمەی زێدان ناکەن، ئەوان پێیانوایە یاریزانه‌كان ھۆکاری سه‌ره‌كی ئه‌نجامه خراپەکانی تیپەکەن و به‌رپرسیارییه‌تییه گه‌وره‌كه له ئه‌ستۆی ئه‌وان دایه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، 90%ـی به‌شداربووانی راپرسییه‌كه، كه‌ریم بێنزێما به‌خراپترین یاریزانی یانه‌كه ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن و پێیانوایه به‌شی گه‌وره‌ی له داكشانی ئاستی یانه‌كه به‌رده‌كه‌وێت.
لە راپرسیەکەدا، گاریس به‌یل به دووەم خراپترین یاریزانی یانه‌كه ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن، ھەرچەند لە ئێستادا پێکانی هه‌یه.
ھەر لە راپرسیەکدا ھاتووە، بە رێژەی 80%ـی بەشداربووان داوا ده‌كه‌ن له گواستنه‌وه‌ی زستانه به كڕینی یاریزانی زیاتر ریزەکانی تیپەکە بەھێز بکرێت و رێکبخرێتەوە، هه‌ڵبه‌ت له به‌شێكی دیكه‌ی راپرسییه‌كه‌دا سه‌رجه‌م نه‌هامه‌تییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی یانه‌كه بۆ زینه‌دین زێدان ده‌گه‌ڕێنه‌وه كه نه‌توانیوه تیپه‌كه به باشی بۆ ئه‌م وه‌رزه ئاماده بكات و پێیانوایه له‌ده‌ستبه‌رداربوونی مۆراتا، پیپی، خامیس و ماریانۆ كه‌وتۆته هه‌ڵه‌ی گه‌وره، چونكه شوێنگره‌وه‌ی بۆ هیچ یاریزانێكیان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه.
جگە لەم ھۆکارانەی باسکران، ھۆکاری تریش ھەن کە وایکردووە ریال مەدرید لە خانەی سێیەمی لالیگا بێت و بە 8 خاڵ لە دواوەی بارسێلۆنا بێت، لە چامپیۆنزلیگیش لە خانەی دووەمی گرووپەکەی لە دوای تۆتێنھامەوە بێت، بەڵام سەرەڕای ئەمانەش شەمەندەفەرەکەی مێرنگێ نەوەستاوە و چاوەرێ دەکرێت پێش بکەوێتەوە.
ئامادەکردنی: بارزان ئەکرەم